شەهباز شەریف بە سەرۆکوەزیرانی پاکستان هەڵبژێردرایەوە

K24 – هەولێر:
پەرلەمانی پاکستان شەهباز شەریف بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە هەڵبژارد.
ئەمڕۆ یەکشەممە (3ـی ئاداری 2024) دوای سێ هەفتە لەهەڵبژاردنی پێشوەختە، پەرلەمانی پاکستان شەهباز شەریف بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە هەڵبژارد.
دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران بەهۆی خۆپیشاندانی لایەنگرانی عیمران خان سەرۆکوەزیرانی پێشووتر، لەژێر چاودێری توندیی ئەمنیدا بەڕێوەچوو.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەهەڵبژاردنەکانی هەشتی شووباتی ئەمساڵ پارتی ئیسلامی نەواز بەسەرۆکایەتی شەهباز شەریف توانی 72 کورسی لەکۆی 446 کورسی پەرلەمانی پاکستان بەدەست بهێنێت.
بۆ هەڵبژاردنەکە 128 ملیۆن هاووڵاتى پاکستان مافى دەنگدانیان هەبوو. هەروەها کێبڕکێیەکی توند لەنێوان پارتەکەی عیمران خان و پارتەکەی نەواز شەریف و بێلاوال کوڕی بێنەزیر بۆتۆ، هەبوو.