جەبار یاوەر: سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا زۆر گرنگ بوو

K24 – هەولێر:
ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پێنجەم دیداری رافیدەین به سپۆنسه‌ری كوردستان24، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م جۆره دیدارانه زۆر گرنگن و تێیدا كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی سیاسی، ئابووری و دیپلۆماسی به‌شدار ده‌بن. تایبه‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا گوتی: "ئه‌م جۆره سه‌ردانانه زۆر گرنگن، چونكه هه‌رێمی كوردستان به چه‌ندین ئاڵنگه‌ری ناوچه‌كه و عێراق ده‌وره دراوه".
جەبار یاوەر ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە، له به‌غداوه كه به‌شداربووی پێنجه‌م دیداری رافیده‌ینه به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ده‌توانین بڵێین چه‌ندین ئاڵۆزی به وه‌كاله‌ت له ناوچه‌كه‌دا بوونی هه‌یه، له‌وانه جه‌نگی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، هه‌روه‌ها ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌ی كه‌نداو و ده‌ریای سوور.
جه‌بار یاوه‌ر هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵا سیاسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وه راگه‌یه‌ندرا، ئایینده‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌نده به ئایینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی، ئه‌مه هه‌وێنی به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپایه له‌گه‌ڵ هه‌رێم.
تایبه‌ت به دیاریكردنی كاتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، یاوه‌ر به كوردستان24ـی راگه‌یاند، په‌ره‌دان به پرۆسه دیموكراتییه‌كان كۆڵه‌كه‌ن بۆ مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا.
پێنجەم دیداری رافیدەین به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24 له ژێر دروشمی داهاتووی مرۆڤایەتی، قەیران و گۆڕانکارییەکان ئه‌مڕۆ 3-5 ی ئادار له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
تێیدا ئاڵنگارییە هەنوکەییەکان ،فرەجەمسەری لە جیهاندا، رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان، گۆڕانەکانی کەشوهەوا، کێشەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی عێراق و زیرەکی دەستکرده و 77 پانێڵیست و قسەکەر تێیدا به‌شدارده‌بن.