کاوە گەردی: پارتی هه‌میشه بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌یه

K24 – هەولێر:
کارگێڕی بەشی هەڵبژاردنی مەکتەبی سیاسی پارتی له‌باره‌ی دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ك پارتی ئه‌و هه‌نگاوه‌مان پێخۆشه و له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنین. گوتیشی: "هه‌میشه پارتی بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌یه".
کاوە گەردی، کارگێڕی بەشی هەڵبژاردنی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ره‌نگه ئه‌مجاره هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به شێوه‌ی چوار بازنه‌یی به‌ڕێوه‌بچێت.
گه‌ردی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، پارتی هه‌میشه ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن، گرنگ ئه‌وه‌یه كۆمیسیۆن ئاماده بێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی، پێكهاته‌ی كۆتا ئه‌وه ده‌زانن كه پارتی ژیانێكی ئارامی پێبه‌خشیون، بۆیه ئه‌وانیش پشتگیری له پارتی ده‌كه‌ن.
دووپاتیشیكرده‌وه، به پشت به‌ستن به رێكخستنه‌كانی حزب و ده‌نگده‌رانی به ئه‌مه‌ك، پارتی به‌ره‌و پێش ده‌چێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هیواخوازین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به دروستی و بێ كێشه به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌مڕۆ (3ـی ئاداری 2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسومێکدا، وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد کە رۆژی (10ـی حوزەیرانی 2024) بەڕێوەدەچێت.
لەوبارەیەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەبوەکردووە، به‌پێى فه‌رمانه‌كه هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به ئه‌نجامدانى كارى پێويست بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمیسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ جێبه‌جێكردنى فەرمانەکە، کە لە رۆژى ده‌رچوونييه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
رۆژی (21ـی شوباتی 2024) دادگای فیدراڵی، دوای 11 جار دواخستنی دانیشتنەکانی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە بڕیاریدا کە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەرکی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە جێگەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان بگرێتە ئەستۆ.
هەروەها دادگای فیدراڵی بڕیاریداوە بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان؛ هەرێمی کوردستان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا دابەش بکرێت و ژمارەی کورسی کۆتاکان کە 11 کورسین هەڵوەشاندەوە، بەو پێیەش کۆی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە 111 کورسییەوە بۆ 100 کورسی کەم دەکرێنەوە.