پەکین هەوڵی باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمەریکا دەدات

چین و ئەمەریکا
چین و ئەمەریکا

K24 - هەولێر

چین هەوڵی باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمەریکا دەدات، بەبێ گوێدانە ئەوەی کێ براوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا دەبێت کە بڕیارە لە مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 4ـی ئاداری 2024، لۆ چینگیان، گوتەبێژی پەرلەمانی چین، لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،پەکین هەوڵی باشتر بوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمەریکا دەدات، بەبێ ئەوەی گوێ بداتە سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا کە کێ دەبێت،

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەبێ گوێدانە ناسنامەی سەرۆکی داهاتوو، هیوادارین ئەمەریکا بە هەمان ئاراستە لەگەڵ چین کاربکات و بۆ پەیوەندییە سەقامگیر و تەندروست و بەردەوامەکانی چین و ئەمەریکا"، گوتیشی، "سەقامگیرکردن و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئەمەریکا پرسێکە کە هەمووان هەوڵی بۆ دەدەین هیوادارین رووبدات".

پەکین و واشنتن لە ساڵانی رابردوودا لەسەر پرسە سەرەکییەکانی وەک تەکنەلۆجیا، بازرگانی و مافی مرۆڤ، هەروەها تایوان و پڕوپاگەندە لەسەر دەریای باشووری چین رووبەڕووی یەکدی بوونەوە.

لە مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵدا ئەمەریکییەکان سەرۆکێک بۆ ئەو وڵاتە هەڵدەبژێرن و پێشبینیش دەکرێت رووبەڕووبوونەوەکە لە نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی کۆمارییەکان و جۆو بایدن سەرۆکی ئێستای دیموکراتەکان بێت.

Fly Erbil Advertisment