رێگەپێدان بۆ زەوییەکانی دوو هەزاری گەڕەکی سێبەردان کرایەوە

K24 - هەولێر
رێگەپێدانی دروستکردنی خانوو بۆ بەشێک لە زەوییەکانی کەرتی دوو هەزاری لە گەڕەکی سێبەردان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، رێگەپێدانی دروستکردنی خانوو بۆ بەشێک لە زەوییەکانی کەرتی دوو هەزاری لە گەڕەکی سێبەردان کەوتە بواری جێ بەجێکردنەوە.
لە چوارچێوەی کارە خزمەتگوزاریەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەست دەکرێت بە رێگەپێدانی دروستکردنی خانوو لە گەڕەکی سەربەخۆیی "سێبەردان" کەرتی دوو هەزاری.
پڕۆسەکەش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سێ جێ بەجێ دەکرێت هاووڵاتیان دەتوانن مامەڵەکانیان پێشکەش بە شارەوانی سێ بکەن بە مەبەستی دروستکردنی خانوو بۆ بەشێک لە زەویەکانی کەرتی دوو هەزاری لە گەرەکی سەربەخۆیی سێبەردان
جێی باسە دوای پێدانی ڕەزامەندی لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بۆ دروستکردنی خانوو لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سێ دەستکرا بە کارکردن و کردنەوەی شەقامەکان.