راپۆرتێك: عێراق له ریزبه‌ندی چواره‌می وڵاتانی عهرهبییدایه له قه‌ڵه‌وی
K24 - هەولێر:
عێراق به گوێره‌ی راپۆرتێك چواره‌مین وڵاتی عه‌ره‌بییه كه زۆرترین رێژه‌ی قه‌ڵه‌وی له‌خۆگرتووه. هه‌روه‌ها میسر له سه‌رووی ریزبه‌ندی وڵاتانی عه‌ره‌بی دایه. روونیشیكردووه‌ته‌وه، خواردنی خراپ و ژینگه‌ی پیس و ته‌مبه‌ڵی هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانن.
گۆڤاری "The Lancet" له راپۆرتێكی شیكاریدا به بۆنه‌ی "رۆژی جیهانیی قه‌ڵه‌وی" سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، رێژه‌ی قه‌ڵه‌وی له وڵاتان له‌دوای ساڵی 2022 به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه.
گۆڤاره‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، زیادبوونی رێژه‌ی قه‌ڵه‌وی له‌دوای 2022ـوه ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره و تاوه‌كو ساڵی 2030 ئاستی پێشبینییه‌كان تێپه‌ڕ ده‌كات.
ئه‌و گۆڤاره جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، قه‌ڵه‌وی بووه‌ته كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگه‌كان، به‌شیوه‌یه‌ك تاوه‌كو ساڵی 2020 زیاتر له ملیارێك مرۆڤ به ده‌ست قه‌ڵه‌وییه‌وه ده‌ناڵێنن.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه میسر له سه‌رووی ریزبه‌ندی وڵاتانی عه‌ره‌بییه له قه‌ڵه‌وی، هه‌روه‌ها قه‌ته‌ر، كوێت و عێراق و سعوودیه له ریزبه‌نده‌كانی دواتر دێن.