شۆڵز: مووشه‌كی تۆرس ناده‌ین به ئۆكرانیا

K24 – هەولێر:
راوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز جارێکی دیکە دژایەتی خۆی بۆ پێدانی موشەکی تۆرس به ئۆکرانیا دووپاتکردەوە و رایگه‌یاند، ئه‌م هه‌نگاوه پێویستی بە بەشداریی سەربازانی ئەڵمانیا هەیە، بەرلینیش ئه‌مه‌ی ناوێت.
شۆڵز به ئاژانسی DPAـی ئه‌ڵمانی راگه‌یاند، ناكرێ سیسته‌می مووشه‌كی دوورهاوێژ بدرێته لایه‌نێك بێ ئه‌وه‌ی بیر له چۆنییه‌تی سه‌رپه‌رشتیكردنی بكرێته‌وه.
گوتیشی: "له ئه‌گه‌ری دابینكردنی، پێویسته سه‌ربازانی ئه‌ڵمان سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن، ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان ناوێت".
مووشه‌كی تۆرس ئه‌ڵمانیا به هه‌ماهه‌نگی كۆمپانیایه‌كی سه‌ربازی سویدی دروستده‌كرێت، درێژییه‌كه‌ی پێنج مه‌تره و كێشیشی 1.4 تۆنه، له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگییه‌وه هه‌ڵده‌گیرێت.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.
به‌رده‌وام رووسیا وڵاتانی ئه‌وروپا به دابینكردنی هاوكاری سه‌ربازی بۆ ئۆكرانیا تۆمه‌تبار ده‌كات.