ده‌رباز كۆسره‌ت: دوای دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن یه‌كێتی لیسته‌كان پێشكه‌ش به كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن ده‌كات

K24 – هەولێر:
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك یه‌كێتی دوای دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لیسته‌كانیان پێشكه‌ش به كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌كان له ئاستێكی باشدایه و كۆمیسیۆنیش بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كه ده‌ستی به ئاماده‌كارییه‌كانی كردووه.
پێشتریش جومانە غەلای گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کۆمیسیۆن باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیی تێدایە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەو کاتەی کە سەرۆکی هەرێم دیاری کردووە (10-6-2024) بەرێوەببات.
رۆژی (3ـی ئاداری 2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسومێکدا، وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد کە رۆژی (10ـی حوزەیرانی 2024) بەڕێوەدەچێت.
لەوبارەیەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەبوەکردووە، به‌پێى فه‌رمانه‌كه هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به ئه‌نجامدانى كارى پێويست بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمیسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ جێبه‌جێكردنى فەرمانەکە، کە لە رۆژى ده‌رچوونييه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
رۆژی (21ـی شوباتی 2024) دادگای فیدراڵی، دوای 11 جار دواخستنی دانیشتنەکانی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە بڕیاریدا کە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەرکی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە جێگەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان بگرێتە ئەستۆ.
هەروەها دادگای فیدراڵی بڕیاریداوە بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان؛ هەرێمی کوردستان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا دابەش بکرێت و ژمارەی کورسی کۆتاکان کە 11 کورسین هەڵوەشاندەوە، بەو پێیەش کۆی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە 111 کورسییەوە بۆ 100 کورسی کەم دەکرێنەوە.