محه‌ممه‌د هاودیانی بۆ كوردستان24: خه‌ریكی ئاماده‌كارین بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

K24 - هەولێر:
محه‌ممه‌د هاودیانی بەرپرسی دەزگای پەیوەندییەکانی یەکگرتووی ئیسلامی له‌باره‌ی ئه‌و كاته‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ واده‌ی هه‌ڵبژاردن دیاریكراوه، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌وان پێیان وایه نه‌ده‌بوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئه‌وه‌نده دوابكه‌وێت.
هه‌روه‌ها هاودیانی جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، هه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م واده‌ی دیاریكراو،ئه‌وان ئاماده‌ی به‌شداریكردن له‌و پرۆسه‌یه بوون.
باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر هێڵن بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌تایبه‌ت لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن.
رۆژی (3ـی ئاداری 2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسومێکدا، وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد کە رۆژی (10ـی حوزەیرانی 2024) بەڕێوەدەچێت.
لەوبارەیەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەبوەکردووە، به‌پێى فه‌رمانه‌كه هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به ئه‌نجامدانى كارى پێويست بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمیسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ جێبه‌جێكردنى فەرمانەکە، کە لە رۆژى ده‌رچوونييه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
رۆژی (21ـی شوباتی 2024) دادگای فیدراڵی، دوای 11 جار دواخستنی دانیشتنەکانی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە بڕیاریدا کە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەرکی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە جێگەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان بگرێتە ئەستۆ.
هەروەها دادگای فیدراڵی بڕیاریداوە بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان؛ هەرێمی کوردستان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا دابەش بکرێت و ژمارەی کورسی کۆتاکان کە 11 کورسین هەڵوەشاندەوە، بەو پێیەش کۆی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە 111 کورسییەوە بۆ 100 کورسی کەم دەکرێنەوە.