نێچیرڤان بارزانی: گه‌لی کوردستان به یه‌کڕیزی ده‌توانێت به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كان بوه‌ستێته‌وه

K24 - هەولێر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لە 33ـەمین ساڵیادی راپەریندا رایدەگەیەنێت، "گه‌لی کوردستان به یه‌کڕیزی ده‌توانێت به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر فيدراڵى، ماف و ده‌ستكه‌وته‌كان و قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان بوه‌ستێته‌وه".
ئەمڕۆ سێشەممە، 05-03-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 33ـەمین ساڵیادی راپەرینی گەلی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، "ساڵيادى (33)ى ڕاپه‌ڕينى شكۆدارى گه‌لى كوردستان له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و ته‌واوى خه‌ڵكى كوردستان به هه‌موو پێكهاتهكانييهوه پيرۆز بێت. سڵاو و دروود له يادى شه‌هيده قاره‌مانه‌كانى ڕاپهرين و ته‌واوى شههيدانى كوردستان".
ڕاپه‌ڕين، وەکو ئەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی پێ داوە، "به بڕوا و ئيراده‌ى مه‌زنى گه‌لی کوردستان بۆ ئازادى و سه‌رفرازى، به يهكڕيزى و تهبايى سه‌ركه‌وت و ده‌ستكه‌وته‌كانى له ده‌ستوورى عێراقى فيدراڵيدا چه‌سپاند. ئێستاش هه‌ر به یه‌کڕیزی ده‌توانێت به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر فيدراڵى و ماف و ده‌ستكه‌وته‌كان و قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان بوه‌ستێته‌وه و داهاتوويهكى باشتر بۆ نه‌وه‌كانى مسۆگه‌ر بكات".
نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، "مێژوو سهلماندوويهتى كه ناكۆكى و دووبه‌ره‌كى، ئه‌زموونى زۆر تاڵن و زيانى زۆريان له پێگه و ده‌رفه‌ت و ده‌ستكه‌وته‌كان داوه. بۆيه سه‌ركه‌وتنى ڕاپه‌ڕين ده‌بێ هه‌ميشه بۆ هه‌موومان وانه و نه‌خشه‌ڕێگه‌ى كارمان بێت. با به بڕوا و ئومێده‌وه هه‌موومان پێكه‌وه ده‌ست له‌ناو ده‌ست، بۆ تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگارى و سهختييهكان و له‌پێناو داهاتوويهكى باشتردا كار بكه‌ين".
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ساڵيادى (33)ى ڕاپه‌ڕينى شكۆدارى گه‌لى كوردستان له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و ته‌واوى خه‌ڵكى كوردستان به هه‌موو پێكهاتهكانييهوه پيرۆز بێت. سڵاو و دروود له يادى شه‌هيده قاره‌مانه‌كانى ڕاپهرين و ته‌واوى شههيدانى كوردستان.
گه‌لى كوردستان که پێنجى ئازارى 1991 له ڕانيه‌ى ده‌روازه‌ى ڕاپه‌ڕينه‌وه، گيانى له سه‌رده‌ست دانا و بێ سڵه‌مينه‌وه له مه‌رگ له‌پێناو ئازاديدا ڕاپهڕى، كۆتايى به يه‌كێك له خوێناويترين و دژوارترين سه‌رده‌مه‌كانى سته‌م و دكتاتۆرى هێنا. ئیتر هه‌رگيز واز له ئازادى و ئامانجه پيرۆزه‌كانى ڕاپه‌ڕين ناهێنێت.
ڕاپه‌ڕين به بڕوا و ئيراده‌ى مه‌زنى گه‌لی کوردستان بۆ ئازادى و سه‌رفرازى، به يهكڕيزى و تهبايى سه‌ركه‌وت و ده‌ستكه‌وته‌كانى له ده‌ستوورى عێراقى فيدراڵيدا چه‌سپاند. ئێستاش هه‌ر به یه‌کڕیزی ده‌توانێت به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر فيدراڵى و ماف و ده‌ستكه‌وته‌كان و قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان بوه‌ستێته‌وه و داهاتوويهكى باشتر بۆ نه‌وه‌كانى مسۆگه‌ر بكات.
ئامانجه پيرۆزه‌كانى ڕاپه‌ڕين له ژيان و ئازادى، ديموكراسى، كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ئارام و پێشكه‌وتوو، له بنياتنانى ئێستا و داهاتوويهكى باشتر، له كوردستانێكى به‌هێز كه لانكه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكرن و لێبورده‌يى بێت، ته‌نيا به كارى هاوبه‌ش و يه‌كهه‌ڵوێستى و پێكه‌وه‌ييمان ده‌بێت.
مێژوو سهلماندوويهتى كه ناكۆكى و دووبه‌ره‌كى، ئه‌زموونى زۆر تاڵن و زيانى زۆريان له پێگه و ده‌رفه‌ت و ده‌ستكه‌وته‌كان داوه. بۆيه سه‌ركه‌وتنى ڕاپه‌ڕين ده‌بێ هه‌ميشه بۆ هه‌موومان وانه و نه‌خشه‌ڕێگه‌ى كارمان بێت. با به بڕوا و ئومێده‌وه هه‌موومان پێكه‌وه ده‌ست له‌ناو ده‌ست، بۆ تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگارى و سهختييهكان و له‌پێناو داهاتوويهكى باشتردا كار بكه‌ين.
سڵاو له يادى ڕاپه‌ڕين، له گه‌لى دڵسۆز و خۆڕ‌اگرى كوردستان، دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/3/5