دادگای فیدڕاڵی: بەپێی دەستوور تاوتوێی ئەو سکاڵایانە دەکەن کە پەیوەندییان بە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانەوە هەیە

دادگای فیدڕاڵی عێراق
دادگای فیدڕاڵی عێراق

K24- هەولێر

سەرۆکی دادگای فیدراڵی رایگەیاند، دادگای فیدراڵی تاوتوێی ئەو سکاڵایانە دەکات کە پەیوەندی بە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانەوە هەیە بەپێی دەستوور.

ئەمڕۆ سێشەممە، 5ـی ئاداری 2024، دادوەر جاسم عمیری، سەرۆکی دادگای فیدراڵی لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان پەیوەست نییە بە تۆمارکردنی سکاڵا. دانیشتنەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بەردەوامی هەیە، سەرەڕای هەبوونی هەر سکاڵایەک.

بە گوتەی ئەو: "هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان پەیوەستە بە چوارچێوە و لایەنە سیاسییەکانەوە، دادگای فیدراڵی تاوتوێی ئەو سکاڵایە دەکات کە پەیوەندی بە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانەوە هەیە بەپێی دەستوور".

ئەو دادوەرە راشیگەیاند، هەڵنەبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بە مانای پەکخستنی کارەکانی نییە، بڕیارەکەی دادگاش ئەو چین وتوێژانە دەگرێتەوە کە فەرمانبەری هەرێمن مووچەکانیان بە شێوەیەکی بەردەوام وەرنەدەگرت.

جاسم عمیری گوتیشی: "دەکرێت وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان راستەوخۆ هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی بکەن. بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لە جێبەجێکردنی دەقێکی دەستوریدا بووە کە دەستوور بوونی خۆی بە دادگاکەدا، ئەو بڕیارانەی لەلایەن دادگای فیدراڵیەوە دەردەچن، پابەندکەرن بۆ هەموو دەسەڵاتەکان.

Fly Erbil Advertisment