فازڵ میرانی: پێویستیمان بە یەکگرتن و دەستگرتنە بە دەستکەوتەکانمان
K24 – هەولێر:
بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، هەمان ئەو ئەقڵییەتەی دەیویست دوای رووخانی کۆماری مهاباد بارزانی نەمر لە سێدارە بدات و تیرۆری بکەن، ئەمڕۆ دەیانەوێت بە شێوازێکی دیکە دەستەکەوتەکانی سەرهەڵدان تیرۆر بکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە (5ـی ئاداری 2024) فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سياسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەمیانەی پێشکەشکردنی وتارێکدا ئاماژەی بەوەدا، وێڕای هەموو کەموکوڕییەکان پێویستیمان بە یەکگرتن و دەستگرتنە بە دەستکەوتەکانمان.
بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سياسی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەشڵێت: هەمان ئەو ئەقڵییەتەی دەیویست دوای رووخانی کۆماری مهاباد بارزانی نەمر لە سێدارە بدات و تیرۆری بکەن، ئەمڕۆ دەیانەوێت بە شێوازێکی دیکە دەستەکەوتەکانی سەرهەڵدان تیرۆر بکەن.
33 ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان تێده‌په‌ڕێت، كه له 5ی ئاداری ساڵی 1991 یه‌كه‌م چه‌خماخه‌ی وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی بڵێسەكهی له شاری ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین سه‌ریهه‌ڵدا و، گه‌لی كورد له دژی زوڵم و سته‌مكارییه‌كه‌ی رژێمی پێشووی به‌عس راپه‌ڕی.
سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا بەبۆنەی یادی راپەڕین پیرۆزبایی لە خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە و سەرجەم خەڵكی كوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت " پێویستە دەستكەوت و ئامانج و بەهاكانی راپەڕین بە بەرزی بمێننەوە و بپارێزرێن و بەهێزتر بكرێن. نابێ لە هیچ دۆخ و لەژێر هیچ گوشارێكدا لەیاد بكرێن و بشێوێندرێن".