ئیسماعیل حه‌دیدی: ده‌بێت پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك بۆ كه‌سێكی بێلایه‌ن بێت

K24 - هەولێر:
سكرتێری گشتی حزبی ئامانجی نیشتمانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌بێت پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك بۆ كه‌سێكی بێلایه‌ن بێت و ره‌زامه‌ندی هه‌موو پێكهاته‌كانی له‌سه‌ر بێت.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 5ـی ئاداری 2024) ئیسماعیل حه‌دیدی، سكرتێری گشتی حزبی ئامانجی نیشتمانی تایبه‌ت به پێكهێنانی ئیداره‌ی نوێی پارێزگای كه‌ركووك به كوردستان24 رایگه‌یاند، ده‌بێت له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی ئیداره‌ی نوێی پارێزگای كه‌ركووك رێكبكه‌ون.
ئیسماعیل حه‌دیدی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی بۆ پیكهێنانی ئیداره‌كه داناوه.
باسی له‌وه‌ش كرد، ده‌بێت كارنامه‌یه‌كی گشتگیر بۆ پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای شاره‌كه دابنرێت.
گوتیشی، سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته جموجۆڵه‌كان له كه‌ركووك و له به‌غداش ده‌ستیپێكردووه، به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌و راپۆرته‌ی ده‌خرێته به‌رده‌م سوودانی.
ئیسماعیل حه‌دیدی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه ده‌بێت پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك بۆ كه‌سێكی بێلایه‌ن بێت، واته ئه‌گه‌ر پارێزگار له هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك بێت، ده‌بێت ره‌زامه‌ندی پێكهاته‌كان و لایه‌نه‌كانی دیكه به‌ده‌ستبهێنێت.