دیبه‌یتی كوردستان24، دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانی له‌سه‌ر عێراق تاوتوێ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانی له‌سه‌ر عێراق، ناونیشانی دیبه‌یتێكی تایبه‌تی كوردستان24ـه، كه له شاری به‌غدا به میوانداری ژماره‌یه‌ك شاره‌زای جیۆستراتیژی، سیاسی و وزه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د زاوێته‌ییه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت. به‌شداربووانی ئه‌م دیبه‌یته پێیان وایه، عێراق تا ئێستا نه‌بووه‌ته ده‌وڵه‌تێكی میحوه‌ری به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی سیاسی، جیۆستراتیژی و وزه، چونكه له‌سه‌ر پێیه‌كانی خۆی نه‌وه‌ستاوه و پێویستی به ته‌كان و هه‌وڵی رژدتر هه‌یه.
له سه‌ره‌تادا ئیدریس هانی، شرۆڤه‌كاری جیۆستراتیژیی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، عێراق دوای جه‌نگی دووه‌می كه‌نداو و پاشان له دوای ساڵی 2003، ته‌واوی بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تی له ده‌ست دا و كاریگه‌رییه‌كانی ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر دنیای ده‌ره‌وه‌ش به‌جێهێشت، بۆیه بارودۆخی ئێستا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌خوازێت عێراق ببێته‌وه ده‌وڵه‌ت نه‌ك بۆ خۆی، به‌ڵكو ببێته كاراكته‌ر و رۆڵی میحوه‌ری له ناوچه‌كه‌دا بگێڕێت. گوتیشی، عێراق به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا بمێنێته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌نگاو بنێت و رۆڵی پێشه‌نگایه‌تی به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی عه‌ره‌بیدا په‌ره‌پێبدات و ئاستی پێگه‌یشتوویی خۆی له بواره‌كانی سیاسی، ئابووری، وزه و ئه‌منی نیشان بداته‌وه.
حوسێن چه‌له‌بی، راوێژكاری بواری وزه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، یه‌كێكه له خاڵه لاوازه‌كانی عێراق به‌تایبه‌تی له بواری ئابووریدا پشتبهستنیهتی به تاك سه‌رچاوه‌ی داهات، به‌و مانایه‌ی عێراق ده‌وڵه‌تێكی "ریع"ـیه و به ته‌نیا پشتبه‌ستنی به‌و سه‌رچاوه‌یه، ناتوانێت ئاستی پێشكه‌وتنی له ئابووریدا به‌رز بكاته‌وه، به‌ڵكو ئه‌م تاك سه‌رچاوه‌ییه بووه‌ته ئاڵنگارییه‌كی قورسی به‌رده‌می، كه پێویست ده‌كات بۆ قۆناغه‌كانی داهاتوو، سه‌رچاوه‌كانی دیكه په‌ره‌پێبدات و ئاستی هه‌ر یه‌كێكیان بۆ ئاستی پشتبه‌ستن به نه‌وت به‌رز بكاته‌وه، چونكه پشتبه‌ستن به تاك سه‌رچاوه‌ی داهات، نه‌نگی و بۆشاییه بۆ ده‌وڵه‌تێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌ك عێراق. چه‌له‌بی هه‌روه‌ها پێی وابوو داڕشتن و دانانی هه‌ر یاسایه‌كی نه‌وت له عێراق له ئێستادا كاریگه‌ریی سیاسی به‌سه‌ره‌وه ده‌بێت.
تیم كۆسته‌نتین، لێكۆله‌ر و نووسه‌ری ئه‌مه‌ریكی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، ئه‌مه‌ریكا له پڕۆسه‌كه‌ی ساڵی 2003ـدا بۆ له‌ناوبردنی رژێمی سه‌ددام حوسێن، ئامانجی بوو گه‌لانی عێراق ئازاد بكات، راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له دروستكردن و بونیاتنانه‌وه‌ی عێراقێكی به‌هێز و به بنه‌ماگرتنی ده‌وڵه‌تێكی مۆدێرن و كاریگه‌ر و ئاستبه‌رز له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا. عێراق ده‌توانێت نه‌وت وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئابووری به‌كاربهێنێت، به‌ڵام ده‌بێت په‌ره به سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ش بدات بۆ ئه‌وه‌ی جۆرێك له هاوسه‌نگی ئابووری دروست بكات و چاوی زۆر له پشتبه‌ستن به ده‌ره‌وه نه‌بێت و بتوانێت بۆ زۆر بابه‌تی ئابووری، به‌رهه‌مه‌كه‌ی له ده‌ست خۆی بێت.