فوئاد حوسێن سەرۆکایەتی شاندی عێراق بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی دەکات

K24 - ههولێر:
جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق سەرۆکایەتی شاندی عێراق بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی دەکات.
ئهمڕۆ (چوارشهممه 6ـی ئاداری 2024) فوئاد حسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، سەرۆکایەتی شاندی عێراقی كرد بۆ بەشداریكردن له کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، كه خولی 161ـهمینی له بارەگای ئەمینداریەتی گشتی کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی لە قاهیرە بهڕێوهچوو.
فوئاد حوسێن گوتارێكدا هەڵوێستی کۆماری عێراقی دووپاتكردهوه لە پاڵپشتیکردنی خۆڕاگریی گەلی فەلەستین کە "رۆژانە لە غەززە رووبەڕووی سیاسەتی تۆڵەسەندنەوە و سزادانی بەکۆمەڵ دەبێتەوە لەسەر دەستی سوپای ئیسرائیل."
هەروەها بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی بۆ تەرخانکردنی بڕی (25) ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بۆ دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (ئۆنراوا) راگەیاند، بهتایبهتی بۆ دابینکردنی پێداویستی پزیشکی و فریاگوزاری دیكه.