سه‌ركار سورچی: وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق به‌ڵێنی داوه ئامێره پزیشكییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین بكات

K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی عێراق به‌ڵێنی داوه كار بۆ ئه‌وه بكات وه‌ك چۆن ده‌رمان دابین ده‌كه‌ن، به هه‌مان شێوه ئامێره پزیشكییه‌كانیش بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 6ـی ئاداری 2024) سه‌ركار سورچی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، جیاوازی سه‌ردانییه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی ساڵح حه‌سناوی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌دا بوو سه‌ردانه‌كی مه‌یدانی بوو.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له سه‌ردانه مهیدانییهكهدا چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كی به‌سه‌ركرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان ببینێت.
گوتیشی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام خه‌رجی بۆ دابینكردنی ده‌رمان و ئامێره پزیشكییه‌كان دابین كردووه.
هه‌روه‌ها سه‌ركار سورچی باسی له‌وه‌ش كرد، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیكردووه‌ته‌وه كه به یه‌ك تیم كار ده‌كه‌ن.
سه‌ركار سورچی روونیشیكرده‌وه، ساڵح حه‌سناوی به‌ڵێنی داوه كار بۆ ئه‌وه بكات وه‌ك چۆن ده‌رمان دابین ده‌كه‌ن، به هه‌مان شێوه ئامێره پزیشكییه‌كانیش بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 6ـی ئاداری 2024) ساڵح حه‌سناوی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق كه به سه‌ردانێكی له هەولێرە، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "دابینکردنی دەرمان بۆ هەرێمی کوردستان بەرپرسیارێتی ئێمەیە." گوتیشی، "پارساڵ بە بڕی 185 ملیار دینار کەلوپەلی پزیشکیمان رەوانەی هەرێم کردووە."
وەزیری تەندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سەردانی چەندین نەخۆشخانە و ناوەندی تەندروستییان لە شاری هەولێر کردووە و لەنزیکەوە لە کێشە و گرفتە تەندروستییەکانییان کۆڵیوەتەوە. روونیشیكرده‌وه، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر و بەرپرسانی تەندروستی هەرێمی كوردستان کۆبوونەتەوە و هەڵسەنگاندییان بۆ هاوکارییە پزیشکییەکانی حکومەتی عێراق بۆ هەرێم کردووە.
ساڵح حەسناوی هه‌روه‌ها گوتی، "له‌میانی سه‌ردانی و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كاندا چاومان بە هاوکارییە پزیشکی و داراییەکانی حکومەتی عێراق بۆ هەرێم خشاندەوە، لە ساڵی رابردوودا بە بڕی 185 ملیار دینار پێداویستی و کەلوپەلی پزیشکیمان رەوانەی هەرێم کردووە کە ئەمەش سەلمێنەری هەماهەنگی هەردوو وەزارەتی تەندروستی عێراق و هەرێمە."