جومانە غەلای: لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 109 هەزار دەنگدەر لەهەرێمی کوردستان خۆیان تۆمارکردووە

جومانە غەلای
جومانە غەلای

K24 - هەولێر

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە مانگی یەکی ئەمساڵ تاوەکو 6ـی ئادار زیاتر لە 10 هەزار کارتی دەنگدانیان لە هەرێمی کوردستان دابەشکردووە.

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکیدا بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە 1ـی کانوونی دووەم تاوەکو 6ـی ئاداری 2024، 10 هەزار و 810 کارتی بایۆمەتری لە هەرێمی کوردستان دابەش کراوە.

غەلای گوتیشی: لە 1ـی شوبات تاوەکو 5ـی ئادار 109 هەزار و 18 کەس خۆیان لە تۆماری بایۆمەتری تۆمارکردووە، کە لە هەولێر 54 هەزار و 199 کەس خۆیان تۆمارکردووە، هەروەها لە دهۆک 24 هەزار و 347 کەس و لە سلێمانیش 30 هەزار و 472 کەس خۆیان لە تۆماری بایۆمەتری تۆمارکردووە، کە بەگشتی ئەو دەنگدەرانەی خۆیان تۆمارکردووە ژمارەیان گەیشتووەتە 109 هەزار و 18 دەنگدەر.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ بەرێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ساڵی 2024، بەسەرۆکایەتی بەرپرسی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان دادوەر عەباس فەرحان حەسەن، لەگەڵ هەندێک دادوەر و کارمەندانی تەکنیکی و ئیداریی و یاسایی و دارایی تایبەتمەندی کۆمیسیۆن بۆ بەرێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

گوتەبێژی کۆمیسیۆن گوتیشێ: لەگرنگیەکانی ئەو لیژنەیە ئەوەیە رێکارەکان و رێکخستن و رێنماییە دەرچووەکانی هەڵبژاردن جێ بەجێ دەکەن کە لەلایەن ئەنجومەنی کۆمیسینەوە دەرچووە،

Fly Erbil Advertisment