كیم جۆنگ ئون بۆ سوپای وڵاته‌كه‌ی: ئاماده‌بن بۆ شه‌ڕ

K24 - هەولێر:
کیم جۆنگ ئون، سەرۆكی کۆریای باکوور بنکەی مەشق و راهێنانی هێزەکانی وڵاتەکەی بەسەر کردەوە و بەشداریشی لە مەشقێکی سەربازی کرد.
میدیاكانی كۆریای باكوور چه‌ند وێنه‌یه‌كی كیم جۆنگ ئونیان به چه‌كه‌وه بڵاوكرده‌وه، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت ناوبراو شوێنی مه‌شق و بنكه سه‌ربازییه‌كان به‌سه‌رده‌كاته‌وه.
سه‌رۆكی كۆریای باكوور له‌كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، پێویسته مه‌شق و راهێنانه‌كان چڕ بكه‌نه‌وه.
له وێنه‌كانی كیم جۆنگ ئوندا ده‌رده‌كه‌وێت، ناوبراو چه‌كێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه و سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فه‌رمی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون سه‌ردانی رۆژئاوای وڵاته‌كه‌ی كردووه و له‌وێ چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌سه‌ركرده‌وه و به سه‌ربازانی راگه‌یاندووه، "ئاماده‌بن بۆ شه‌ڕ، مه‌شق و راهێنانه سه‌ربازییه‌كان چڕتر بكه‌نه‌وه".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، سه‌ربازانی كۆریای باكوور به‌ڵێنیان به كیم داوه، له پێناو پاراستنی ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان، خه‌بات بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هه‌ردوو سوپای ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باشوور به هاوبه‌شی خه‌ریكی ئه‌نجامدانی مانۆری سه‌ربازین، كیم جۆنگ ئون ئه‌مه‌ی به هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ی زانی و سه‌ردانی هێزه‌كانی كرد.