به‌رازیل.. له ساڵی 2023ـدا له هه‌ر رۆژێكدا چوار ئافره‌ت كوژراون

K24 - هەولێر:
وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای لاتین له‌ناویشیاندا به‌رازیل به‌وه ناسراون تاوانه جیاوازه‌كان له‌ناویاندا بڵاوه، یه‌كێكیش له‌و تاوانانه تاوانی كوشتنی ئافره‌تانه و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رێكخراوه ناحكومییه‌كان تا دێ زیاتر په‌ره‌ده‌سه‌نێت.
به‌گوێره‌ی كۆڕبه‌ندی به‌رازیلی بۆ ئاسایشی گشتی كه رێكخراوێكی ناحكومییه و پشتی به زانیارییه‌كانی پۆلیسی ئه‌و وڵاته به‌ستووه، له ماوه‌ی ساڵی 2023ـدا له هه‌ر رۆژێكدا چوار ئافره‌ت كوژراون، كه ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یییه.
كۆڕبه‌ندی به‌رازیلی بۆ ئاسایشی گشتی روونیكردووه‌ته‌وه، كوشتنی ئافره‌تان له‌و وڵاته له ساڵی 2023 به‌راورد به ساڵی 2022 به رێژه‌ی 1،6% زیادیكردووه.
ئه‌و كۆڕبه‌نده له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2015ـوه زانیارییه‌كان له‌باره‌ی تاوانی كوشتنی ئافره‌تان كۆده‌كاته‌وه، نه‌خاسمه كاتێك یاسای به‌رازیلی كوشتنی ئافره‌تانی به تاوانی توندوتیژی خێزانی به‌هۆی ره‌گه‌زی یاخود مێیینه له قه‌ڵه‌م دا.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌میره بۆینۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆڕبه‌ندی ئاسایشی گشتی به‌رازیلی رایگه‌یاندووه، له ماوه‌ی نێوان 2015 تاوه‌كو 2023ـدا، 10 هه‌زار و 655 ئافره‌ت به تۆمه‌تی جیاجیا كوژراون.
پێشتر له رێكه‌وتی 21ـی ته‌ممووزی 2023، كۆڕبه‌ندی به‌رازیلی بۆ ئاسایشی گشتی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشابوو ساڵی (2022) زۆرترین حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی به‌زۆر له به‌رازیل روویداوه، به‌شێوه‌یه‌ك له هه‌ر كاتژمێرێكدا هه‌شت حاڵه‌ت تۆمار كراوه و به‌راورد به ساڵی 2021 رێژه‌كه 8.2% زیادیكردووه.
كۆڕبه‌نده‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، له ساڵی رابردوودا 74،930 حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی به‌زۆر له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی به‌رازیل تۆمار كراوه، جگه له سه‌دان حاڵه‌تی دیكه‌ی ناتۆماركراو. كۆڕبه‌نده‌كه روونیكردبووه‌وه، ئه‌و ژماره‌یه بۆ وڵاتێكی 200 ملیۆنی وه‌كو به‌رازیل زۆره و مه‌ترسیداره و ترسی هه‌ڵكشان و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌كه ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت كه سه‌دان حاڵه‌ت به شاراوه‌یی ماوه‌ته‌وه و تۆمار نه‌كراون.
كۆڕبه‌ندی به‌رازیلی بۆ ئاسایشی گشتی به پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كانی پۆلیس و دادگای به‌رازیلی، زیاتر له 60%ـی قوربانییه‌كان ته‌مه‌نیان له خوار 14 ساڵییه، هه‌روه‌ها 10%ـیان ته‌مه‌نیان له چوار ساڵ كه‌متره و نزیكه‌ی 70%ـی حاڵه‌ته‌كانیش له ماڵی خودی قوربانییه‌كان روویانداوه.