هاكان فیدان له واشنتنه بڕیاره لهگهڵ ئهنتۆنی بلینكن كۆببێتهوه

K24 - هەولێر:
هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا لە واشنتنە و لەگەڵ ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمهریكا كۆدەبێتەوە.
فیدان لهمبارهیهوه دەڵێت، لەگەڵ بلینكن زۆر بابەتی پەیوەست بە وزە و بازرگانی و چەند بابەتێكی دیكە باسدەكەن.
پێشتر سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەریش لە واشنتن بوو.
هەردوو سەردانەكە لەسەر داواكاری فەرمی واشنتنە، بۆ داڕشتنەوەی پلانی ئیدارەی بایدنە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمهریكا، جۆ بایدن، كەتووەتەبەر رەخنەی ركابەرەكانی و دەڵێن سەبارەت بە كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەر لە غەززەوە تا عێراق و ئێران دەستەوەستانە.
بەگوێرەی راپرسیەكانیش، بەهۆی نەبوونی سیاسەتێكی روون بەرامبەر پرسەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست، تا دێت كێرڤی دەنگەكانی بایدن دادەبەزێت.
بۆ گەڕاندنەوەی متمانەی دەنگدەرانی، ئیدارەی بایدن لەگەڵ هاوپەیمانەكانی سەرقاڵی داڕشتنی پلانێكە بۆ رزگاركردنی رۆژهەڵاتی ناوەراست لەو قەیرانانەی بەرۆكیان گرتووە.