تره‌مپ دژی وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ ده‌وه‌ستێته‌وه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته ئه‌مه‌ریكا به‌رگری له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) نه‌كات، كه شایسته داراییه‌كان بۆ هاوپه‌یمانێتیه‌كه دابین ناكه‌ن.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا رایگه‌یاندووه، پێویسته له‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ شایسته داراییه‌كان دابین بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه پێویسته به‌رگریان لێ نه‌كرێت.
پێشتریش تره‌مپ رایگه‌یاندبوو، رووسیا هانده‌ده‌م هه‌رچی ده‌یه‌وێت به‌رامبه‌ر وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ ئه‌نجامی بدات، چونكه پاره‌ی پێویست بۆ بودجه‌ی گشتی ناتۆ دابین ناكه‌ن.
گوتبوشی، ئاڵۆزی و شه‌ڕ له ئۆكرانیا به‌هۆی بێ رێزی به‌رامبه‌ر رووسیا سه‌ریهه‌ڵدا، كه له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی "من" شتی وا رووینه‌دا.
پێشتریش جۆن بۆڵتن یاریده‌ده‌ری پێشووی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به رۆژنامه‌ی (Die Welt)ـی ئه‌ڵمانی راگه‌یاندبوو، تره‌مپ گاڵته ناكات كه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر دووباره بگاته‌وه ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه‌ریكا له چه‌ندین رێككه‌وتنی سیاسی و سه‌ربازی ده‌كشێنێته‌وه، به‌تایبه‌ت كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ریزه‌كانی ناتۆ.
بۆڵتن گوتبوشی، تره‌مپ باكی به‌وه نییه ناتۆ لاواز ده‌بێت یاخوود نا، چونكه گرنگی ناوه‌رۆكی به‌شداری ئه‌مه‌ریكا له ریزه‌كانی ناتۆ به پێویست نازانێت، ته‌نیا ئه‌وه ده‌زانێت كه ئه‌مه‌ریكا وڵاتانی ئه‌وروپا و كه‌نه‌دا بێ به‌رامبه‌ر ده‌پارێزێت.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.