مه‌سرور بارزانی: لەپێناو کۆمەڵگەیەکی ئازاد و تەندروست هەمیشە پشتیوانی لە داخوازییە رەواکانی ئافره‌تان ده‌كه‌م

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ هەینی 3/8، سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی پەیامێکی بە بۆنەی رۆژی جیهانیی ئافرەتان بڵاوکردەوە، له‌ به‌شێكیدا هاتووه‌: "لەپێناو کۆمەڵگەیەکی ئازاد و تەندروست هەمیشە پشتیوانی لە داخوازییە رەواکانی ئافره‌تان ده‌كه‌م".

هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "حکومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان و بەهێزترکردنی پێگەیان لە کایەکانی دەسەڵات و حکومڕانی و بەهێزکردنی بنەماکانی یەکسانیی رەگەزی دووپات دەکاتەوە".

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی:

بە بۆنەی هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکەم، هیوای سەرکەوتن و ژیانێکی پڕ لە سەرفیرازیان بۆ دەخوازم. هەمیشە پشتیوانی لە داخوازییە رەواکانیان و داکۆکی لە مافەکانیان دەکەم لەپێناو کۆمەڵگەیەکی ئازاد و تەندروست.

لەم بۆنەیەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان و بەهێزترکردنی پێگەیان لە کایەکانی دەسەڵات و حکومڕانی و بەهێزکردنی بنەماکانی یەکسانیی رەگەزی دووپات دەکاتەوە.

رۆژی جیهانیی ئافرەتان، لە ئافرەتانی کوردستان و جیهان پیرۆز بێت و هیوادارم هەمیشە لە ئاشتی و شاديدا بژین.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2024/3/8

Fly Erbil Advertisment