ڤیان سلێمان: پێگه و پایه‌ی ئافره‌ت له‌لای رێبازی بارزانی و ستراتیژیه‌تی سیاسه‌تی پارتی گرنگ و رێزلێگیراوه

K24 - هەولێر:
ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، پێگه و پایه‌ی ئافره‌ت له‌لای رێبازی بارزانی و ستراتیژیه‌تی سیاسه‌تی پارتی رێزلێگیراو و جه‌ختكراوه‌یه. ده‌شڵێت، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی گرنگی زیاتر به پرسی به‌شداری ئافره‌تان له كایه سیاسی و كارگێڕییه‌كان ده‌دات.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 8ـی ئاداری 2024) ڤیان سلێمان، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌نگاوه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ بایه‌خدانی زیاتر به ئافره‌تان و به‌شداریكردنیان له ناوه‌نده سیاسی و كارگێڕییه‌كان، دڵخۆشكه‌ر و رێگه‌خۆشكه‌ره بۆ هه‌نگاو و ئایینده‌یه‌كی باشتری پرسی ئافره‌تان له كوردستان.
ڤیان سلێمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، گرنگیپێدان به پێگه و رۆڵی ئافره‌تان له كابینه‌ی نۆیه‌مدا، بڕوابوونی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به توانای ئافره‌تان ده‌رده‌خات.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و گرنگیپێدانه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر پێگه و پایه‌ی ئافره‌ت له‌لایه‌ن رێبازی بارزانی و ستراتیژیه‌تی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، له هه‌رێمی كوردستان هیچ رێگرییه‌ك له به‌رده‌م به‌شداری كارای ئافره‌تان نییه له پرسه سیاسی و كارگێڕییه‌كان، به‌ڵام ئه‌مه په‌یوه‌سته به سه‌لماندنی توانا و شایسته‌ییان.
ساڵانە لە ھەرێمی كوردستان لە رۆژی 8ـی مارس، كه رۆژی جیهانیی ئافره‌تانه، ئافرەتان چەندین چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن، بەشێك لە رێكخراوەكانی ئافرەتان و شارەزایانی بواری كۆمەڵایەتی پێیان وایە بڵاوكردنەوەی ھۆشیاری لە رێگەی ئەنجامدانی كۆڕ و سیمینار بۆ كۆمەڵگەی كوردی پێویستە بۆ ئەوەی تێگەیشتنێكی باش بۆ كێشە و پرسی ژنان ھەبێت.