بەریتانیا.. پێشبڕکێی ههڵبژاردنی باشترین سەگی جیهان بەڕێوەدەچێت

K24 – هەولێر:
لە بەریتانیا پێشبڕکێی ههڵبژاردنی باشترین سەگی جیهان بەڕێوەدەچیت کە زیاتر 130 ساڵە بەردەوامە، ساڵانە نزیەکی 18 هەزار سەگ لە چەندین وڵاتەوە رووی لە بەریتانیا دەکەن تا لە پێشبڕکێی کرەفتس نمایش بکەن و وەک باشترین سەگ دەستنیشان بکرێن.
خاوەن سەگێک، کە هاوکات سەگەگەی بەشدارە لە پێشبڕکێی کرەفتس، رایگەیاند، کرەفتس هەموو جیهان کۆدەکاتەوە، "چونکە ئێمە هەموومان گرنگی بە هەمان شت دەدەین و سەگەکانمان خۆشدەوێت، دەمانەوێت سەگەکانمان نمایش بکەین و شانازیان پێبکەین".
جگە لەوەی کرەفتس پێشبڕکێی باشترین سەگە، هەروەها شوێنی راهێنانکردنیش هەیە کە راهێنان بە سەگ دەکات هەستی بۆنکردنی بەهێزتربێت و بتوانێت نەخۆشی لە جەستەی مرۆڤ بدۆزێتەوە.
راهێنەرێکی سەگ، گوتی: یەکێک لە کڕیاران نەخۆشی دڵی هەیە و لەڕێگەی لیکی دەمەوە راهێنان بە سەگەکەی دەکەین، کاتێک کە خاوەنەکەی لەهۆش خۆی چوو نموونەمان لە لیکی دەمی وەرگرت، تا دواتر سەگەکە بتوانێت هەست بە بۆنەکەی بکات."
بۆ بردنەوەی پێشبڕکێی کرەفتس، پێویستە سەگەکان لە چەندین بواردا وەک توانای جووڵەکردنی خێرا، گرتنەوەی تۆپ و سەماکردن لەگەڵ موزیک باشترین نمایش پێشکەش بکەن.
کرەفتس پێشبڕکێیەکی جیهانییە و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەڕێوەدەچێت، یەکەم جار لە ساڵی 1891 بەڕێوەچوو، ساڵانە زیاتر لە 18 هەزار سەگ لە 200 جۆری جیاواز لە چەندین وڵاتەوە دێنە ئینگڵتەرا تا ببنە خاوەنی نازناوی باشترین سەگی جیهان.