حامید گه‌وهه‌ری: كورد له هه‌موو كات زیاتر پێویستی به رێبازی بارزانی هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید رێوڕه‌سمێك بۆ یادی له‌دایكبوونی مه‌لا مسته‌فا بارزانی به ئاماده‌بوونی كوردی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هاوكات نووسه‌ر و مێژوونووسێك ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مڕۆ كوردستان كه له بارودۆخ و هه‌لومه‌رجێكی سه‌خت دایه، كورد له هه‌موو كات زیاتر پێویستی به رێبازی بارزانی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 9ـی ئاداری 2024) حامید گه‌وهه‌ری، نووسه‌ر و مێژوونووس كه به‌شداری له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كردووه تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، مه‌لا مسته‌فا بارزانی له سه‌ره‌تای له‌دایكبوونییه‌وه تا كۆچی دواییه‌كه‌ی، رۆڵی سه‌ركردایه‌تی، رێبه‌رایه‌تی، په‌روه‌رده و به‌ڕێوه‌بردنی شۆڕشی كوردی له ئه‌ستۆ گرتووه.
حامید گه‌وهه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بارزانی به كۆچكردنیشی له ساڵی 1979ـدا، رێبازه‌كه‌ی له‌ناونه‌چوو و هه‌ر زیندووه. گوتیشی، هه‌ر كه‌س بیه‌وێت باس له كورد و مێژووه‌كه‌ی بكات، ده‌بێت بۆ خه‌بات و رێبازی بارزانی بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و نووسه‌ر و مێژوونووسه له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، رێبازی بارزانی بۆ كورد و ئه‌وانه‌ی نیشتمانی خۆیان خۆش ده‌وێت، رێبازێكی پیرۆزه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئه‌مڕۆ كوردستان كه له بارودۆخ و هه‌لومه‌رجێكی سه‌خت دایه، كورد له هه‌موو كات زیاتر پێویستی به رێبازی بارزانی هه‌یه، نه‌خاسمه كه پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵگری ئه‌و رێبازه‌یه.
حامید گه‌وهه‌ری جه‌ختیشیكرده‌وه، بارزانی جگه له خه‌ونی به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی بۆ باشووری كوردستان، له هه‌مان كاتدا سووربوونی خۆی بۆ رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان دووپات كردبووه‌وه، نموونه‌ش به‌شداریكردنی بوو له دامه‌زراندن و راگه‌یاندنی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد.
مه‌لا مستەفا شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولسه‌لام عه‌بدوڵا بارزانی، ناسراو به مه‌لا مستەفا بارزانی، ژه‌ه‌نه‌ڕاڵ مستەفا بارزانی، پێشەوا، سه‌رۆك مستەفا بارزانی و بارزانی مستەفا، لە 14ـی ئاداری 1903 له گوندی بارزانی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، هەڵگیرسێنەری شۆڕشی دووەمی بارزان، دامەزرێنەری لێژنەی ئازادی، جەنەڕاڵ لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد، سەرۆکی حکومەتی کاتیی دەرەوەی کوردستان لە باکۆ و دامەزرێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕابەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بووە، لە 1ـی ئاداری 1979 لە نەخۆشخانەی مایۆکلینک لە ئەمریکا کۆچى دوایی کردووە.