راکان جبووری عەرەبە ئاوارە و هاوردەکان وەک هاووڵاتی رەسەنی کەرکووک جێگیر دەکات
K24 – هەولێر:
پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووک بڕیارێكی دیكه له به‌رژه‌وه‌ندی به‌رده‌وامیدان به پرۆسه‌ی به‌ته‌عریبكردنی شاری كه‌ركووك ده‌رده‌كات و نووسراوێك ئاراسته‌ی ناوه‌ندە ئیداری و ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره‌ی كردووه، تێیدا داوایكردووه كۆتایی به ناوهێنانی ئاواره له سنووری ئه‌و پارێزگایه بنێن.
راکان جبووری بە نووسراوێک عەرەبی ئاوارە و هاوردە وەک هاووڵاتی رەسەنی کەرکووک جێگیر دەکات و داوا لە سەرجەم دامودەزگاکانی پارێزگای کەرکووک دەکات، ئەو هاووڵاتییانە وەک دانیشتووانی رەسەنی پارێزگاکە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت و راشیگه‌یاندووه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له سنووری ئه‌و پارێزگایه نیشته‌جێن به‌ڵگه‌كانیان له فه‌رمانگه‌كانی ئه‌و پارێزگایه تۆماركراون، چیتر ئاواره نین و خه‌ڵكی ره‌سه‌نی كه‌ركووكن.
بەگوێرەی نووسراوی ژمارە (734) لە (5ـی ئاداری 2024) کە واژۆی راکان جبووری، پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووکی لەسەرە و ئاراستەی قایمقامییەت و فەرماندەی پۆلیسی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە و کۆچ و کۆچبەران و رێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکانی کەرکووکی کردووە، هەر هاووڵاتییەکی دانیشتووی کەرکووک بەڵگەنامەی فەرمی دەرچوو لە فەرمانگەکانی پارێزگاکەی هەبێت بە ئاوارە و کۆچبەر دانانرێت.
پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک لە نووسراوەکەیدا بیانووی بۆ ئەو هەنگاوەی بۆ ئەوە هێناوەتەوە، کە بەشێکە لە کارنامەی حکومەتی عێراق و سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ داخستنی دۆسیەی ئاوارەکان و کۆبوونەوەی رۆژی (5ـی ئاداری 2024) لە دیوانی پارێزگای کەرکووک کە بۆ ئەو مەبەستە کۆبوونەتەوە.
هاوکات جبووری جەختیکردووەتەوە، "هاووڵاتییانی دانیشتووی سەنتەری پارێزگا، قەزا و ناحییەکان و گوندەکان رۆڵەی کەرکووکن کە بەڵگەنامەی فەرمییان لە فەرمانگەکانی کەرکووک دەرچووبێت، بە ئاوارە و کۆچبەر دانانرێت و لە هەرکوێ ئاوا ناوهێندرابن رەشدەکرێتەوە لە فەرمانگەکانی دەوڵەت و رێکخراوەکان".
ئه‌مه‌ش مانای وایه ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی تا ئێستا له پرۆسه‌ی ته‌عریبكردن هاورده‌ی ئه‌و شاره كراون و ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوچه كوردییه‌كاندا گرتووه، ره‌وایه‌تییان له سه‌ر خاكی ئه‌و شاره پێدەدرێت.