کۆمسیۆن: وادەی پێشکەشکردنی لیست و هاوپەیمانەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دیاری کرد

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی عێراق
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی عێراق

K24 - هەولێر

گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کۆمسیۆنی وادەیەکی دیاری کردووە بۆ وەرگرتنی لیستی کاندیدەکانی هاوپەیمان و حزبەکان و کاندیدە سەربەخۆکان.

ئەمڕۆ دووشەممە، 11ـی ئاداری 2024، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژرادنەکان وادەی پێشکەشکردنی لیست و کاندیدەکانی هاوپەیمان و حزبەکان و کاندیدە سەربەخۆکان لە ماوەی 13ـی ئادار بۆ 22ـی ئاداری ئەمساڵی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دیاری کرد.

بەگوتەی ئەو گوتەبێژە: "هاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەکان کە لەلایەن حزب و رێکخراوە سیاسییەکان لە کۆمسیۆن پەسەندکراون و لە یاسای حزبەکان لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، لە یاسای ژمارە 17ـی ساڵی 1993 دەبێت، لیستی لایەنە سەربەخۆکان و تاکەکەسییەکان و پێشکەشکردنی لیستی کاندیدەکان لەم ماوەیەدا کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە دیاری کراوە لە فەرمانگەکانی هەڵبژاردنی هەرێم تۆمار بکەن".

جومانە غەلای دەشڵێت: "کاندیدە سەربەخۆکان دەبێت داواکاری پێشکەش بکات بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن بەپێی خواستی خۆی و لەم ماوەیەدا. هەروەها لیستی کاندیدەکانی هاوپەیمانی و حزب و کاندیدە تاکەکەسییەکان بە درێژایی دەوامی فەرمی وەرگیراون".

جومانە ئەوەشی خستەروو، پێویستە هاوپەیمان و لایەنە سیاسییەکان و لیستە تاکەکەسییەکان پابەندبن بەم ماوەی کە دیاریکراوە، داواکارییەکان لە 22ـی ئاداردا پێش کۆتایی هاتنی دەوامی فەرمی کە تا کاتژمێر 3ـی پاشنیوەڕۆیە بۆ کۆتا رۆژە دوای ئەوە وەرناگیرێت.

ئەو گوتەبێژە ئاماژەی دا، هاوپەیمان یان حزب دەتوانێت لیستی کاندیدەکان پێشکەش بکات، هەروەها بۆی هەیە دەسەڵات بدات بە هەر کەسێک کە دەیەوێت، بەمەرجێک واژۆ لەسەر ئەو لیستانە تەنها لەلایەن سەرۆکی هاوپەیمانی یان حزبەکەوە بێت، لە ئەگەری پێشکەشکردنی زیاتر لە لیستێک، دوا لیست کە لەلایەن هاوپەیمانی یان حزبەوە پێشکەش دەکرێت پەسەند دەکرێت.

جومانە رایگەیاند، لە ئەگەری کشانەوەی یەکێک لە لایەنە سیاسییەکان لە هاوپەیمانی سیاسی پێش تەواوبوونی ماوەی پێشکەشکردنی لیستی کاندیدەکان، دەبێت هاوپەیمانی بەشی کاروباری حزب و رێکخراوە سیاسییەکان ئاگادار بکاتەوە و دواتر لیستی نوێی کاندیدەکان پێشکەش بکات. مافی کشانەوەی نییە لە هاوپەیمانییەکە دوای ئەو ماوەی کە لیستی کاندیدەکانی پێشکەشکردووە.

ئەوەشی خستە روو، ئەوەی دەمێنێتەوە لێکۆڵینەوە لە بەشداربووەکان سەبارەت بە وردبینیکردنی شایستە داراییەکانی کاندیدەکان، ئەمە لەگەڵ وەزارەت و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان دەکرێت، ناوی کاندیدەکان لە ماوەی 15 رۆژدا لە بەرواری ناردنیان، دەبێت بۆ دەستەی دەستپاکی، وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی تۆماری تاوانەکان لە هەرێمی کوردستان پشتڕاست بکرێنەوە. و حکومەتی فیدراڵی پشتڕاستی بکاتەوە کە هیچ شتێک لەگەڵ شایستەیی کاندیدەکەدا ناتەبا نییە بەپێی یاسا.

غەلای ئاشکرای کرد کە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان سوود لیست و کاندیدەکان دەبینێت ئەویش بۆ کۆمسیۆن بە بڕی 10 ملیۆن دیناری عێراقی بۆ هاوپەیمانەکان و حزبەکان،و کاندیدەکان لە حزبەکەی بڕی 5 ملیۆن دیناری عێراقی، و لە لیستی تاکەکەسی کاندیدەکان بڕی پارەی بەشداریکردن کە دەگاتە یەک ملیۆن دیناری عێراقی ئەم بڕە پارانە ناگەڕێندرێنەوە بۆیان بەڵکو بە داهاتی کۆتایی دادەنرێت و بۆ گەنجینەی دەوڵەت دەگەڕێتەوە.

گوتیشی: "کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رسومات بۆ دڵنیابوون لە شایستەی کاندیدەکان لە هاوپەیمانێتی و حزب و کەسانێک کۆدەکاتەوە، کە دەدرێتە دەسەڵاتی کارامە بۆ پشتڕاستکردنەوە و لەلایەن هەر دەسەڵاتێکی لێهاتوو بۆ پشتڕاستکردنەوە دیاری دەکرێت، بڕی رسوماتی کۆکردنەوە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ پەسەندکراوە و بەڕێوەبەرایەتی تۆماری تاوان لە حکومەتی فیدراڵی، 250 هەزار دیناری عێراقییە بۆ هەر کاندیدێک".

رۆژی یەکشەممە (3ـی ئاداری 2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسومێکدا، وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد کە رۆژی (10ـی حوزەیرانی 2024) بەڕێوەدەچێت.

لەوبارەیەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەبوەکردووە، به‌پێى فه‌رمانه‌كه‌ هه‌موو لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به‌ ئه‌نجامدانى كارى پێويست بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمیسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ جێبه‌جێكردنى فەرمانەکە،‌ کە لە رۆژى ده‌رچوونييه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

Fly Erbil Advertisment