96ـەمین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار بەڕێوەچوو

K24 - هەولێر
لە هۆڵی دۆلبی ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمەریکا 96ـەمین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار بەرێوەچوو.
لە رێوڕەسمەکەدا، تێیدا فیلمی ئۆپنهایمەر کە باس لە زانایەکی ئەتۆمی دوای جەنگی دوومی جیهانی دەکات حەوت خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێنا.هاوکات کلیان مۆرفی، ئەکتەری ئێرلەندی خەڵاتی باشترین ئەکتەری سەرەکی بەدەستهێنا، دەرهێنەری بەناوبانگ کریستۆڤەر نۆلانیش بۆ یەکەمجار لەژیانی پیشەییدا خەڵاتی ئۆسکاری وەک باشترین دەرهێنەر بەدەستهێنا.
هۆڵی دۆلبی لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا بووە شانۆی دابەشکردنی 96ـەمین گەڕی خەڵاتەکانی ئۆسکار، تیدا فیلمی ئۆپنهایمەر زۆرینەی خەڵاتەکانی ئۆسکاری چنییەوە، دەرهێنەری بەناوبانگ کریستۆڤەر نۆلانیش، بۆ یەکەمجار لەژیانی پیشەیدا بە ئۆسکار شادبوو.
لە 96م ڤیستیڤاڵی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار، فیلمی ئۆپنهایمەر کە باس لە زانایەکی ئەمەریکی بەناوی جەی رۆبەرت ئۆپنهایمەر و دۆخی دوا جەنگی دووەمی جیهانی دەکات، حەوت خەڵاتی ئۆسکاری بردەوە ئەوانیش، باشترین ئەکتەری سەرەکی، باشترین وێنەگرتنی جوڵاو، باشترین مۆسیقا، دەرهێنان، وێنە و ئەکتەری پاڵپشتیکار.
هەروەها وەک پێشبینی دەکرا، کریستۆڤەر نۆلانی گەورە دەرهێنەر بۆ یەکەمجار خەڵاتی ئۆکساری بردەوە، هاوشان کلیان مۆرفی ئەکتەری ئێرلەندی خەڵاتی باشترین ئەکتەری بۆ فیلمی ئۆپنهایمەر بردەوە. هەر لەمەڕاسیمەکەدا خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن بەخشرایە ئێما ستوون بۆ رۆڵگێران لە فیلمی پیوەر سینگس.
خەڵاتی باشترین گۆرانی رەسەنیش بەخشەرایە گۆرانییە تایبەتەکەی فیلمی باڕبی، خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی دیکۆمێنتاری بەخشرایە کورتەفیلمی .the last reper shop
ئەوەی پەیوستە بە ئەنیمەشنەوە، فیلمی ئەنیمەیشینی the boy and heron خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین ئەنیمەیشن بەدەستهێنا.
رۆبەرت داون، ئەکتەری ئەمەریکی بۆ یەکەمجار خەڵاتی ئۆکساری بەدەستهێنا، پاش رۆڵبینینی وەک ئەکتەری پاڵپشتیکار لە فیلمی ئۆپنهایمەر.
فیلمی zon of interisty بەریتانیش وەک باشترین فیلمی بیانی خەڵاتی ئۆکساری بەدەستهێنا.
ئەوەی جێگەی سەرنجە فیلمی باڕبی بۆ ژمارەیەک زۆری لە خەڵاتەکانی ئۆکسار پاڵێورابوو، بەڵام تەنها یەک خەڵاتی بەدەستهێنا ئەویش لەبواری ئاوازدابوو.