ئیلۆن مه‌سك: سزاكانی ئه‌مه‌ریكا رووسیا به‌هێزتر ده‌كات

K24 – هەولێر:
ئیلۆن مه‌سك ملیاردێر و خاوه‌نی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس ده‌ڵێت، جۆ بایدن ته‌نیا "بوكه‌ڵه‌یه‌كی ناشرینه" و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی راسته‌قینه‌ی نییه. گوتیشی: "سزاكانی ئه‌مه‌ریكا رووسیا به‌هێزتر ده‌كات".
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) ئیلۆن مه‌سك وه‌ڵامی په‌یامێكی ئۆرۆن ماكینتایری رۆژنامه‌نووسی داوه‌ته‌وه، كاتێك ئۆرۆن نووسیبووی، "له رووی تیۆرییه‌وه بایدن به‌هێزترین پیاوی جیهانه، بەڵام لە ڕاستیدا ئێمە لەلایەن میدیا و چینی چالاکوانانی شۆڕشگێڕەوە بەڕێوەدەبرێن". مه‌سك له وه‌ڵامدا بۆی نووسیووه، "بایدن ته‌نیا بوكه‌ڵه‌یه‌كی ناشرینه و هاوڕام له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆسه‌ر رووسیا پێچه‌وانه ده‌بێت".
مه‌سك هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: "هه‌موو سزاكانی ئه‌مه‌ریكا، رووسیا به‌هێزتر ده‌كات".
پێشتریش مه‌سك رایگه‌یاندبوو، رۆژ له دوای رۆژ هه‌ڵوێستی ئۆكرانیا به‌ره‌و لاوازبوون ده‌چێت، ده‌كرا به‌ر له ساڵێك رێككه‌وتن بۆ راگرتنی شه‌ڕ بكرابا، كه ده‌بووه هۆی رزگاركردنی هه‌زاران رۆح.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.