لە شارۆچکەی رواندز زۆرێک لە دەنگدەران کێشەی پەنجەمۆریان بۆ دروستبووە

K24 - هەولێر
بەڕێوەبەرى بنکەى کۆمسیۆن لە شارۆچکەی رواندز رایگەیاند، لەسنووری رەواندز دوو هەزار و 885 هاوڵاتى کێشەى پەنجەمۆریان هەبووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 12ـی ئاداری 2024، وەلید محەمەد، بەڕێوەبەرى بنکەى کۆمسیۆن لە شارۆچکەی رواندز بە کوردستان24ـی راگەیاند، لەسنووری رەواندز دوو هەزار و 885 هاوڵاتى کێشەى پەنجەمۆریان هەبووە و له‌و ژماره‌یه تەنیا 918 کەس بۆ وەرگرتنەوەى پەنجەمۆر، سەردانى بنکەى کۆمسیۆنیان کردووە.
بەگوتەی ئەو: "595 کەس دووبارە کێشەیان بۆ دروستبووە و پەنجەمۆریان نەخوێندراوەتەوە".
وەلید محەممەد دەشڵێت: "لەو هاوڵاتییانەى سەردانیان کردوون، 323 کەس پەنجەمۆریان وەرگیراوە و کێشەیان نەبووە." گوتیشی، به‌ڵام دوێنێ کە دوا وادە بوو، هەزار و 967 کەس سەردانى بنکەى کۆمسیۆنیان نەکردووە. و هۆكارى نه‌هاتنى ئه‌و ژماره هاوڵاتییه نازانین".
سه‌باره‌ت به کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری هاووڵاتییان و بێبه‌شبوونىان لە پڕۆسەکە وەلید محەممەد دەڵێت: "له‌گه‌ڵ به‌غدا قسه‌یان كردووه بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه‌یه و چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى ئه‌وانن".
به‌پێی داتاكانى بنكه‌ى كۆمسیۆنى رواندز، له سنوورى رواندز زیاتر له 20 هه‌زار ده‌نگده‌ر مافى ده‌نگدانیان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌یه.
رۆژی یەکشەممە (3ـی ئاداری 2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسومێکدا، وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد کە رۆژی (10ـی حوزەیرانی 2024) بەڕێوەدەچێت.
لەوبارەیەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەبوەکردووە، به‌پێى فه‌رمانه‌كه هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به ئه‌نجامدانى كارى پێويست بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمیسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ جێبه‌جێكردنى فەرمانەکە، کە لە رۆژى ده‌رچوونييه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.