راپۆرتێكی سكای نیوز: مه‌ترسی تیرۆر بۆسه‌ر ئه‌وروپا رۆژ له دوای رۆژ له زیادبووندایه
K24 - هەولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانیی، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وروپا چه‌ندین پیلانی تیرۆریستییان (كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر دارێژرابوون) پووچه‌ڵكرده‌وه و ئه‌مه بووه‌ته جێگه‌ی نیگه‌رانی وڵاتانی ئه‌وروپا.
ماڵپه‌ڕی سكای نیوزی به‌ریتانی له‌میانه‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، له (مانگی كانوونی یه‌كه‌م / دیسێمبه‌ری ساڵی رابردوو، پۆلیسی هه‌ریه‌ك له نه‌مسا و بۆسنه، دوو گرووپی تیرۆریستی چه‌كدارییان له وڵاته‌كانیان ده‌ستگیركرد، پێكهاتبوون له په‌نابه‌رانی ئه‌فغانی و سووری، چه‌ك تفاقێكی زۆریان لابوو، به‌نیازی هێرشكردنه‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوی ئه‌وروپا بوونه.
ئه‌و ماڵپه‌ره ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه، له نێو مۆبایلی ده‌ستگیركراوان، چه‌ند ئامانجێكی یه‌هوودی و ئیسرائیلیان له ئه‌وروپا ده‌ستنیشانكرابوو و دانیشیان به‌وه داناوه، كه پاڵنه‌ری پیلانی له‌مشێوه، هێرشه‌كانی ئیسرائیله بۆسه‌ر غه‌ززه.
سكای نیوز له راپۆرته‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردوو، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی تاجیكی به گومانی پیلاندانان بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر كڵێسای كۆلۆنیا له ئه‌ڵمانیا و كڵێسای سانت ستیڤف له ڤییه‌ننا ده‌ستگیركران.
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، دوێنێ دووشه‌ممه له ئیتاڵیا سێ فه‌ڵه‌ستینی به گومانی ئه‌ندامبوونیان له ریزه‌كانی كه‌تائیبی شوهه‌دای ئه‌قسا ده‌ستگیركران، كه ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌و گرووپه‌یان خستووه‌ته نێو لیستی تیرۆره‌وه.
پۆلیسی ئیتاڵیا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌و سێ كه‌سه به‌نیازبوونه هێرش بكه‌نه‌سه‌ر چه‌ند ئامانجێكی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی له ئه‌وروپا.
ماڵپه‌ڕه به‌ریتانییه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ی ده‌ستگیركردنی گرووپه تیرۆریستییه‌كان له وڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌وه نیشان ده‌دات، مه‌ترسی تیرۆر له‌سه‌ر كیشوه‌ره‌كه له زیادبووندایه.
بۆ یه‌كه‌مجار مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له ساڵی 2015ـه‌وه له رێگه‌ی رێكخراوی داعش رووی له ئه‌وروپا كرد، بۆیه له ئێستادا مه‌ترسییه‌كان ته‌نیا له‌لایه‌ن داعشه‌وه نیین، به‌ڵكو میلیشیاكانی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئێران و گرووپه میلیشیاكانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، مه‌ترسی دیكه‌ی جیددین بۆسه‌ر ئه‌وروپا جیهان به گشتی.