به‌ریتانیا هه‌وڵ ده‌دات رێگری له هه‌ر وڵاتێكی بیانی بكات ببێته خاوه‌نی دامه‌زراوه‌یه‌كی هه‌واڵی به‌ریتانی

K24 – هەولێر:
به‌ریتانیا بیر له هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسایی ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له هه‌ر وڵاتێكی بیانی بكات ببێته خاوه‌نی دامه‌زراوه‌یه‌كی هه‌واڵی به‌ریتانی، له هه‌مان كاتدا حکومەتی ئه‌و وڵاته بیر لە ده‌ركردنی بڕیارێك دەکاتەوە کە رێگە بدات بە کۆمپانیای (رێد بێرد ئای ئێم ئای) كه له‌لایه‌ن ئەبوزەبییه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت بۆ کڕینی رۆژنامەی ته‌له‌گراف.
ئەگەری دەستبەسەرداگرتنی رۆژنامه‌ی ته‌له‌گراف کە لە رووی سیاسییەوە کاریگەرە، پرسیاری لەبارەی سەربەخۆیی میدیا و رۆڵی وەبەرهێنەرانی بیانی لە بەدەستهێنانی ئەو سەروەت و سامانەدا دروستکردووە کە دەتوانێت ئازادی رۆژنامەگەری به‌رته‌سك بكاته‌وه.
نزیکەی 100 پەرلەمانتاری په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان نامەیەکیان ئاراسته‌ی لووسی فرایزەر، وەزیری راگه‌یاندن کردووه کە دژی کڕینی رۆژنامە و گۆڤاری سیاسی سپێکتەتەرن لەلایەن گرووپی باڵندەی سوور IMIـه‌وه و نیگەرانی خۆیان لە ئەگەری دروستكردنی سانسۆر و دەستوەردان لە سیاسەتی نووسین و بواری میدیایی ده‌ربڕیوه. هاوكات وه‌زیری ناوبراو له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له بڕیاری گرێبەستەکە ده‌كات.
بڕیارە سبه‌ی چوارشەممە ئەنجومەنی بۆرده‌كانی به‌ریتانیا دەنگ لەسەر هەموارکردنەوەی پڕۆژەیاسای بازاڕە دیجیتاڵییەکان و کێبڕکێ و بەکاربەران بدات، کە ماف بە وەزیرەکان دەدات رێگری لە هەر ئۆفەرێکی وڵاتێکی بیانی بکەن بۆ کڕینی رۆژنامەیەکی بەریتانی.
بڕیارە لە ئەگەری وەرگرتنی رەزامەندی لە ئەنجومەنی لۆردەکان، پڕۆژەیاساکە رەوانەی ئەنجومەنی گشتی بکرێت. هەروەها حکومەت دەتوانێت پێشنیازی هەموارکردنەوەی یاساکە بکات.