ئانۆ جه‌وهه‌ر: ئامانج له نه‌هێشتنی كۆتای پێكهاته‌كان لێدانه له قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی حامورابی ئاماژه به‌وه ده‌كات، دادگای فیدڕاڵی له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵای یه‌كێتی بڕیارێكی ناده‌ستووری، نایاسایی و نامرۆیی دژ به پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌ركرد. ده‌شڵێت، ئامانجه‌كه گه‌وره‌تره كه بریتییه له نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی سیاسی و ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 12ـی ئاداری 2024) ئانۆ جه‌وهه‌ر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی حامورابی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سكاڵاكه‌ی له دادگای فیدڕاڵی له دژی سیسته‌می كۆتای په‌رله‌مانی كوردستان له پێكه‌وه‌ژیانی كوردستانی دا و بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی كاتی خۆیان بوو بۆ چوار ساڵی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان.
ئانۆ جه‌وهه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دادگای فیدڕاڵی له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵای یه‌كێتی بڕیارێكی ناده‌ستووری، نایاسایی و نامرۆیی دژ به پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌كرد و یه‌كێتیش خۆی خسته ناو هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووییه‌وه.
ئانۆ جه‌وهه‌ر هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی به زیانی هه‌موو كوردستان ده‌شكێته‌وه، چونكه رێگه له بوونی نوێنه‌رانی سیاسی پێكهاته‌كان ده‌گرێت و هاوبه‌شه‌كانی یه‌كێتی و هه‌مووانیان له نیشتمان سڕییه‌وه.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی حامورابی روونیشیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌كان كردی، یه‌كه‌مین سته‌می دژی پێكهاته‌كان له ماوه‌ی 33 ساڵی رابردووی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان.
جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌موو ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌كان ده‌كرێت، ئامانجه‌كه گه‌وره‌تره كه بریتییه له نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی سیاسی و ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان. گوتیشی، پێكه‌وه‌ژیان بووه‌ته هۆكارێكی سه‌ره‌كی له سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا.
رۆژی چوارشەممە، 21-02-2024، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو سکاڵایانەی لە دژی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و یاسای تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون، کۆبووەوە.
بەشێک لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان:
1. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ئەرکی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە جێگەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان دەگرێتە ئەستۆ.
2. بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان؛ هەرێمی کوردستان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا دابەش دەکرێت.
3. ژمارەی کورسی کوتاکان کە 11 کورسین هەڵدەوەشێندرێنەوە و نادەستوورین؛ بەو پێیەش کۆی ژمارەی کورسی پەرلەمانی کوردستان لە 111 کورسییەوە دەکرێنە 100 کورسی.