جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و تیمی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، تاووتوێی رێوشوێنه هونه‌رییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن
K24 – هەولێر:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و تیمی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، تاووتوێی رێوشوێنه هونه‌رییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بڵاویكرده‌وه، دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و تیمی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته، به‌دواداچوون بۆ رێوشوێنه هونه‌ری و ئاماده‌كارییه لۆجیستییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن.
رۆژی (3ـی ئاداری 2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسومێکدا، وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد کە رۆژی (10ـی حوزەیرانی 2024) بەڕێوەدەچێت.
لەوبارەیەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، به‌پێى فه‌رمانه‌كه هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به ئه‌نجامدانى كارى پێويست بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمیسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ جێبه‌جێكردنى فەرمانەکە، کە لە رۆژى ده‌رچوونييه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها رۆژی 11ـی ئاداری 2024، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە ماوەی 13ـی ئادار بۆ 22ـی ئاداری ئەمساڵ وادەی پێشکەشکردنی لیستی کاندید و هاوپەیمان و حزب و کاندیدە سەربەخۆکانه بۆ به‌شدارییان له هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.