جۆو بایدن بووە کاندیدی فەرمی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا

K24- هەولێر
دوێنێ سێشەممە، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا ژمارەی پێویستی لە دەنگی نوێنەرانی بەدەستهێنا بۆ ئەوەی ببێتە کاندیدی پارتی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.
لە کاتێکدا رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا نزیک دەبێتەوە، کە دەبێتە یەکەم رووبەڕووبوونەوە بۆ دووەمجار لەسەریەک لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە ماوەی نزیکەی 70 ساڵدا .
بایدن بۆ بردنەوەی کاندیدییەکەی پێویستی بە دەنگی هەزار و 968 نوێنەر هەبوو، هەروەها کۆمپانیای ئێدیسۆن بۆ لێکۆڵینەوە رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی سێشەممە، 12-3-2024، ئەم ژمارەیە لەگەڵ دەرکەوتنی ئەنجامی هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی جۆرجیا تێپەڕ بووە، ئەمەش پێش راگەیاندنی ئەنجامەکانی میسیسیپی و ماریانای باکوورەوەیە.
هەروەها چاوەڕوان دەکرێت ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بەدەستبهێنێت، چونکە لە چوار ویلایەت هەڵبژاردن ئەنجامدەدەن، لەوانە جۆرجیا، کە ترەمپ بەهۆی هەوڵەکانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی ویلایەتەکە لە دەنگدانی ساڵی 2020دا رووبەڕووی دادگا بووەتەوە.
دوای ئەوەی دوایین رکابەری ترەمپ بۆ کاندیدبوونی کۆمارییەکان، نیکی هایلی باڵیۆزی پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆتایی بە هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی خۆی هێنا، ئەمەش دوای ئەوەی ترەمپ لە هەفتەی رابردوودا لە کۆی 15 هەڵبژاردنی سەرتاسەری ویلایەتەکەدا 14 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە ساڵی 2024، دەبێتە 60ەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کە بڕیارە رۆژی 5-10-2024 بەڕێوەبچێت.