رۆژنامه‌یه‌ك هۆكاری هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن مالیكییه‌وه ئاشكراده‌كات
K24 – هەولێر:
عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه رایده‌گه‌یه‌نێت، نیگه‌رانییه‌كان له‌باره‌ی ده‌ركه‌وتنه له راده‌به‌ده‌ره‌كانی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی وایكردووه، یاسای هه‌ڵبژاردنیی په‌رله‌مانی عێراق هه‌موار بكرێته‌وه.
قسه‌كانی حه‌كیم دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌ت هات، تێیدا رۆژنامه‌كه ئاشكرایكردووه، نووری مالیكی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاماده‌كاریی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات، كه له رێگه‌یه‌وه محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌ئامانج ده‌گرێت و رێگری له سه‌ركه‌وتنی ده‌كات.
حه‌كیم هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق پێویستی به هه‌مواركردنه‌وه نییه، ئامانج تێیدا لێدانی ئه‌و هێزانه‌یه كه ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ریان له زیادبووندان.
حه‌كیم هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئاماده‌یی سوودانی بۆ به‌شداریكردنی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی به‌شێك له هێزه سیاسییه عێراقییه‌كان.
گوتیشی: "سه‌ركه‌وتنه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی بۆ خودی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ره‌نگه ناوبراو له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق كورسی زۆر به‌ده‌ست بهێنێت، بۆیه گۆڕینی سیسته‌می هه‌ڵبژاردن بۆ فره بازنه‌یی، ده‌بێته هۆی رێگریكردن له به‌ده‌ستهێنانی كورسی زیاتری په‌رله‌مان له‌لایه‌ن سوودانییه‌وه".
راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، مالیكی ده‌یه‌وێت سیسته‌می هه‌ڵبژاردن بۆ 50 بازنه دابه‌ش بكات، هه‌روه‌ها به‌غدا ده‌كاته 10 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن.
حه‌كیم له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت، پێم سه‌یره سیسته‌می هه‌ڵبژاردن ده‌كرێته فره بازنه‌یی، نازانم به‌رژه‌وه‌ندی له‌مه‌دا چییه.
له (10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2021)، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق (په‌رله‌مان) به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا لایه‌نه عێراقییه‌كان هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تییان پێكهێنا و به‌هۆیه‌وه حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی راگه‌یه‌ندرا.
سه‌رچاوه: الشرق الاوسط