گرووپه چەکدارەکانی عێراق 30 کەسیان بە تۆمەتی هاوکاریکردنی ئەمەریکا دەستگیرکردووە
![گرووپه چەکدارەکانی عێراق](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Mar-2024/1710396665170824753633333333333.jpg)
K24 - هەولێر
گرووپه چەکدارەکانی عێراق له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه لێکۆڵینەوە لەو کەسانە دەکەن کە گومانیان لێدەکرێت بۆ به ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌كانیان هاوکاری واشنتن بکەن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق به میدیاكانی راگه‌یاندووه، به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له ورده‌كاریی ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رابردوودا كردبوویه سه‌ر باره‌گاكانیان و كوژرانی سهركردهكانیانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، تا ئێستا 30 كه‌س به تۆمه‌تی گومان و دزه‌كردنی زانیاری له شوێن و ناونیشانی سه‌ركرده‌كانیان ده‌ستگیركراون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كوژرانی سه‌ركرده‌ی دیاری كه‌تائیبی حیزبوڵڵا ئه‌بو باقر ساعدی و ئه‌بو ته‌قوا سه‌عیدی به‌رپرسی سه‌ربازی گرووپی نووجه‌با به هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و ئه‌و هێرشانه‌ی كرانه سه‌ر باره‌گاكانیان له قائیم، ره‌تبه، به‌غدا و جورف سه‌خر له بابل، ده‌ستی ناوخۆیی له پشتهوهبووه. ده‌شڵێن، ئامانجی لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ باشتركردنی ئاسایشی ناوخۆی گرووپه‌كانه به گۆڕینی پاسه‌وان و ئۆتۆمبێل و باره‌گا و شوێنی مانه‌وه‌یان.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی گرووپه‌كان ده‌ستیانپێكردووه په‌یوه‌ندییان به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگریی عێراقه‌وه نییه، به‌ڵكوو په‌یوه‌ندی به گرووپه‌كانه‌وه هه‌یه. ئه‌مه له كاتێكدایه ده‌نگۆی هاوكاری ته‌كنیكی بۆ به‌هێزكردنی مۆبایلی سه‌ركرده‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان له‌لایه‌ن راوێژكارانی ئێرانی له ئارادایه، له‌پێناو پاراستنیان له هێرش و هاككردنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان و شاردنه‌وه‌ی شوێنپێیان.
به بڕوای پسپۆڕان، لێكۆڵینهوانەکانی گرووپه‌كان پێشبینیكراو و سروشتییه، به‌تایبه‌تی واشنتۆن توانیویه‌تی بگاته سه‌ركرده مه‌یدانییه‌كانیان. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به ئامانجگرتنی گرووپه چه‌كداره‌كان ته‌نها له چه‌ند شوێنێكی دیاریكراو نه‌بوون، به‌ڵكو له‌ناو ئۆتۆمبێل و ماڵه‌كانیشیان كراونه‌ته ئامانج، له‌وانه بۆردومانه‌كه‌ی قائیم و روتبه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت، دزه‌كردنی زانیاری هه‌یه، به‌ڵام نازانرێت به‌چی شێوازێ ئه‌نجامدراوه، ئاخۆ له رێگه‌ی دزه‌كردنی زانیارییه‌وه بووه یاخود شێوازێكی نوێ له‌دیاریكردنی شوێنپێی ئه‌و گرووپانه به‌كارده‌هێنرێت.