عه‌بدولڕه‌زاق خه‌یلانی: چاندنی نه‌مام هۆكارێكی ئه‌رێنییه بۆ پاككڕاگرتنی ژینگه و هێشتنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست
K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌شوهه‌وای هه‌رێمی كوردستان یه‌ك جۆر نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا چاندنی نه‌مام هۆكارێكی ئه‌رێنییه بۆ پاككڕاگرتنی ژینگه و هێشتنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست ده‌شڵێت، باشتر وایه داموده‌زگا و رێكخراوه‌كان كاتێك هه‌ڵمه‌تی نه‌مام چاندن ئه‌نجام ده‌ده‌ن په‌یوه‌ندی به ده‌سته‌كه‌یانه‌وه بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 14ـی ئاداری 2024) عه‌بدولڕه‌زاق خه‌یلانی، گوته‌بێژی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، نه‌مام چاندن هۆكارێكی ئه‌رێنییه بۆ پاككڕاگرتنی ژینگه و هێشتنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست، به‌تایبه‌تی كه دار چاندندن رێگری له تێكچوونی خاك و ژینگه ده‌گرێت.
گوته‌بێژی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دار و سه‌وزایی هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ هه‌ڵمژینی هه‌موو ده‌ردراوه‌كانی ئه‌و چالاكییانه‌ی مرۆڤ به‌تایبه‌تی به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێل و پیشه‌سازییه‌كانی دیكه ئه‌نجامیان ده‌دات.
عه‌بدولڕه‌زاق خه‌یلانی باسی له‌وه‌ش كرد، داره‌كان به‌گشتی سوودیان بۆ ده‌ردانه‌وه‌ی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن هه‌یه. روونیشیكرده‌وه داره‌كان جۆراوجۆرن و ئه‌وانه‌ی گه‌ڵاكانیان پانه كاری باشتر و چالاكی زیاتریان له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به هه‌ڵمه‌ته‌كانی نه‌مان چاندن له هه‌رێمی كوردستان گوتی، باشتر وایه داموده‌زگا و رێكخراوه‌كان كاتێك ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن په‌یوه‌ندی به ده‌سته‌كه‌یانه‌وه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی جۆری چاندنی نه‌مامه‌كان به‌رچاوڕوونیان پێ بده‌ن. گوتیشی، كه‌شوهه‌وای هه‌رێمی كوردستان یه‌ك جۆر نییه بۆیه به‌پێی وه‌رزه‌كان و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا نه‌مام ده‌بێت بچێندرێت.
حكومه‌تی هەرێمی كوردستان لە رێگەی هاندانی نەمامگەکان و پڕۆسەی رێکخراوی چاندنەوە، خواستییەتی رێژەی سەوزایی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا زیاتر بکات. هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2021 – 2023ـدا چه‌ندان ده‌ستپێشخه‌ریی له‌پێناو كه‌شوهه‌وادا پێشكه‌ش كردووه و لە هەرێمی کوردستاندا لە ماوەی تەمەنی کابینەی نۆیەمدا، رێژەی سەوزایی لە 15%ـەوە بۆ نزیکەی 20% بەرز بووەتەوە، له پلاندایه تاوەکو ساڵی 2030 بتوانن 100 ملیۆن داربەڕوو لە سنووری پارێزگای هەولێر بچێندرێت، لە قۆناغی ئێسته‌دا زیاتر لە 300 هەزار داربەڕوو چێندراون و پڕۆژەی هاوشێوەیش لەسەر ئاستی کوردستان جێبەجێ دەکرێت و بەردەوامە.