بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی مەلا مستەفا بارزانییەوە لە دهۆک هەڵمەتێکی نەمام چاندن بەڕێوەچوو

K24 – هەولێر:
بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی مەلا مستەفا بارزانی و ساڵیادی راپەڕینی شاری دهۆک، هەڵمەتێکی نەمام چاندن لەو شارە بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (14ـی ئاداری 2024) بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی، بەڕێوەبەری تەندروستی، بەرپرسی لقی یەکی پارتی لە دهۆک، نوێنەری یەکێتی جیهان بۆ پاراستنی ژینگە، ژمارەیەک چالاکوان و ژینگەپارێزان، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی مەلا مستەفا بارزانی و ساڵیادی راپەڕینی دهۆک، هەڵمەتێکی نەمام چاندن لەو شارە بەڕێوەچوو.
لەو هەڵمەتەدا زیاتر لە هەزار و 100 نەمامی جۆراوجۆر چێندران، هاوکات ئەم هەڵمەتە بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.
رۆژى 14ـی ئادار له مێژووى كوردستاندا رۆژێکی تایبەتە، چونکە لە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا واتە لە 14ـی ئاداری ساڵی 1903 مەلا مستەفا بارزانی، رابەری بزووتنەوەی رزگاریخوازى گەلی كوردستان لە دایکبوو.
بەم بۆنەیەوە، ساڵانە خه‌ڵكى كوردستان به‌جیاوازى بیروڕا و نه‌ته‌وه و ئایینه‌وه رێوڕه‌سمى جۆراوجۆر به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن هه‌ر بۆیه ئه‌نجوومه‌نى نیشتیمانى كوردستانیش ئه‌و رۆژه‌ى كردووەته پشووى فه‌رمی، هەروەها لەو رۆژەدا لە زۆرینەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان هەڵمەتی نەمام چاندن بەڕێوەدەچێت.
مەلا مستەفا بارزانى، هه‌ر له‌و رۆژەی هاتووەته ژیانه‌وه چاوى به ئازار و ژانى گەلەكەی و نه‌به‌ردى و نهسرهوتنى پیاوه مه‌زنه‌كانى ماڵباته‌كه‌ى هه‌ڵهێناوه. له ته‌مه‌نێكى زووه‌وه و ئه‌و كاته‌ى سه‌ركرده‌یه‌كى وه‌كو شێخ عه‌بدولسه‌لامى بارزانى سه‌ركردایه‌تى بزووتنەوەی رزگاریخوازى گەلی كوردستانی كردووه، بارزانى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى ماڵباتهكهیدا زیندانی كراوه.