سوودانی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دارایی و بانكی ده‌كات

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات كه هه‌ر یه‌ك له وه‌زیری دارایی عێراق و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی ژماره‌یه‌ك راوێژكاری په‌یوه‌ندیدار به دارایی و ئابووری ئاماده بوون.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 14ـی ئاداری 2024) محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد كه هه‌ر یه‌ك له ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی ژماره‌یه‌ك راوێژكاری په‌یوه‌ندیدار به دارایی و ئابووری ئاماده بوون.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی سوودانی، لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بە کەرتی بانکی حکومی و قەرزی حکومەت و قەرزی کەرتی تایبەتی ناتهواوكراو و كێشه‌داره‌كان تاوتوێ کرا و کۆمەڵێک بڕیاریان لەبارەیانەوە درا، کە ئەمانە بوون:
1-وەزارەتی دارایی عێراق دەست دەکات بە پێدانی قەرزەکانی حکومەت بە بانکی بازرگانی عێراق.
2-ئامادەکردنی پلانێک بۆ ئەوەی بخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە دانەوەی ئەو قەرزە کێشەدارانەی کە کەرتی تایبەت قەرزاری بانکە حکومییەکانە، لەوانەش بانکی بازرگانی عێراق.
3-پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ تاوتوێكردنی پشتپێبه‌ستراوه بەسەرچووەکان؛ بەمەبەستی گەڕاندنەوەی پارەکەی بۆ خەزێنەی گشتی.