سه‌یدۆ چه‌تۆ: پێویسته خزمه‌تی پارێزگای نه‌ینه‌وا بێ جیاوازی بكرێت

K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی گرنگی پێگه‌ی ئیداری و جوگرافی پارێزگای نه‌ینه‌وا وه‌ك گه‌وره‌ترین دووه‌م پارێزگایی سه‌ر ئاستی عێراق، جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه رایده‌گه‌یه‌ێت، دوای دیاریكردن و ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا هه‌مواری په‌یڕه‌و و پرۆگرامی یاسای ئه‌نجوومه‌ن ده‌كرێت، بۆ ئه‌مه لیژنه‌یه‌ك پێكهێندراوه.
سه‌یدۆ چه‌تۆ جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به كوردستان24ـی راگه‌یاند، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌یه‌وێت ببێته زۆرینه‌ی ره‌ها له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئه‌میش له رێگه‌ی پێكهێنانی فراكسیۆن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر پارتی له نه‌ینه‌وا ببێته ئۆپۆزسیۆن، ناتوانێت خزمه‌تی ئه‌و پارێزگایه بكات.
دووپاتیشیكرده‌وه، پێویسته خزمه‌تی پارێزگای نه‌ینه‌وا بێ جیاوازی بكرێت.
پێشتریش جێگری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا، لەبارەی دۆخی ئەمنی نەینەوا رایگه‌یاندبوو، رێگە بە هیچ کەس و لاینێک نادەین دۆخی ئەمنی نەینەوا تێکبدات.
سەبارەت بە شنگالیش هەمیشە جەخت لە جێبەجێکردنی رێکەوتننامەی شنگال ده‌كه‌ینه‌وه. سیروان رۆژبه‌یانی گوتی: شنگال دەکەینەوە بۆ ئەوەی بارودۆخی ناوچەکە ئاسایی ببێتەوە و خەڵکەکەی بتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.
سیروان رۆژبەیانی، لەبارەی پلانی داهاتووشیان، رایگەیاند، هەوڵدەدەین زۆرترین خزمەتگوزاری بگەیننە پارێزگای نەینەوا و خەڵکەکەی.
رۆژی (10ـی شوباتی 2024) ئەنجوومەنی نوێی پارێزگای نەینەوا بۆ سێیەمجار لە دوای هەڵبژاردنی کۆبووەوە، دواجار توانرا هەردوو جێگرەکەی پارێزگاری نەینەوا هەڵبژێردرێن و سیروان رۆژبەیانی لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرینەی دەنگ بە جێگری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا هەڵبژێردرا.