توێژینه‌وه‌یه‌ك: زۆرینه‌ی كچان و ئافره‌ته رۆژنامه‌نووسه لوبنانییه‌كان رووبه‌ڕووی گێچه‌ڵی سێكسی ده‌بنه‌وه

K24 – هەولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌ك ئامار و زانیاریی نه‌خوازراو و مه‌ترسیدار له باره‌ی پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسانی له‌لای كچان و ئافره‌تانی لوبنانی ده‌خاته‌ڕوو، به‌شێوه‌یه‌ك زۆربه‌یان رووبه‌ڕووی شێوه و جۆره‌كانی گێچه‌ڵی سێكسی ده‌بنه‌وه له كاتی كاره‌كانیاندا.
توێژینه‌وه‌یه‌ك روونیكردووه‌ته‌وه، كچان و ئافره‌ته رۆژنامه‌نووسه لوبنانییه‌كان باسی چه‌ندان حاڵه‌تی نه‌خوازراو ده‌كه‌ن له كاتی گه‌ڕان به دوای هه‌لی كاری رۆژنامه‌نووسی و دواتر ده‌ستبه‌كاربوونیان له‌گه‌ڵ ده‌زگا میدیا جیاوازه‌كانی وڵاته‌كه‌یان.
به‌شێكیان سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه راكێشاوه له‌میانی گه‌ڕانیان به دوای دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار، له‌لایه‌ن كه‌سانی به‌رپرسی ده‌زگا میدیایی و وێبسایته‌كان داواكاری نابه‌جێیان ئاراسته ده‌كرێت وه‌ك مه‌رجی وه‌رگرتنیان.
توێژینه‌وه‌كه باس له‌وه ده‌كات 90%ـی به‌شداربووانی راپرسیه‌كه‌ی توێژینه‌وه‌كه گوتوویانه رووبه‌ڕووی شێوه جیاجیاكانی ته‌نگپێهه‌ڵچنین ده‌بنه‌وه له كاتی كاری رۆژنامه‌نووسیدا. هه‌روه‌ها 70%ـی به‌شداربووان به‌پێی راپرسیه‌كه رووبه‌ڕووی گێچه‌ڵی سێكسی بوونه‌ته‌وه و 96%ـیش كه رووبه‌ڕووی گێچه‌ڵی سێكسی نه‌بوونه‌ته‌وه، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، هاوكاره‌كانیان رووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت، 59%ـی كچان و ئافره‌تانی رۆژنامه‌نووسی لوبنانی له كاتی ئه‌ركه‌كانیاندا رووبه‌ڕووی جنێو و قسه‌ی نه‌شیاو ده‌بنه‌وه، هاوكات 49%ـیان رووبه‌ڕووی گوتاری رقه‌به‌ری بوونه‌ته‌وه، 43%ـی دیكه‌یان هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه، 30%ـی دیكه‌یش دووچاری ئازاری جه‌سته‌یی كراونه‌ته‌وه و 19%ـی دیكه له رێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه رووبه‌ڕووی گێچه‌ڵ و ته‌شقه‌ڵه‌ی سێكسی بوونه‌ته‌وه.