توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی تێچووی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر جیهان به 24 تریلیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنێت

K24 - هەولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی زیاتر گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی له ماوه‌ی زیاتر له سی ساڵی داهاتوودا هۆشداری ده‌دا و رایده‌گه‌یه‌نێت تێچووی هه‌وڵه‌كان بۆ به‌رگرتن له زیادبوونی جیهان ده‌گاته نزیكه‌ی 25 تریلیۆن دۆلار.
توێژینەوەیەکی نوێ به سه‌رپه‌رشتی دابۆ گوان لە قوتابخانەی بارتلێتی بیناسازی بەردەوام لە کۆلێژی زانکۆی لەندەن رایگه‌یاندووه، تا ساڵی 2060 قه‌یرانی ئابووری بەسەر چەندین پیشەسازیدا بڵاودەبێتەوە له‌وانه‌ش، گەشتیاری، گواستنەوە، بەرهەمهێنانی خۆراک و چاودێری تەندروستی.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه روونیكردووه‌ته‌وه، شەپۆله‌كانی گەرما کە گەشەی بەروبوومەکانی وەستاندووە، بە ملیاران دۆلار تێچووی خزمەتگوزارییەکانی پیشەسازی دەبێت و ئەو لافاوانەی کە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاوە دروست دەبن، پێویستی بە دروستکردنی ژێرخانی نوێی گرانبەها دەبێت. ده‌شڵێت، تێچووی هه‌وڵه‌كان بۆ به‌رگرتن له زیادبوونی جیهان ده‌گاته 24 تریلیۆن دۆلار.
تیمی توێژینەوەکە زیانە ئابوورییە چاوەڕوانکراوەکانی لە سێ سیناریۆی پێشبینیکراوی گەرمبوونی جیهاندا تاقی کردووه‌ته‌وە، کە پێیان دەوترێت "رێڕەوه‌كانی کۆمەڵایەتی و ئابووری هاوبەش" (SSPs).
رۆژی هەینی 1ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) لە شاری دوبەی کرد و لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لێ‌کرا.
سەرۆکی حکومەت لە لوتکەکەدا، لە گەڵ سەرۆک و سەرکردەکانی جیهانی دیدار و گفتوگۆی لەبارەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی جیهان كرد.
حكومه‌تی هەرێمی كوردستان لە رێگەی هاندانی نەمامگەکان و پڕۆسەی رێکخراوی چاندنەوە، خواستییەتی رێژەی سەوزایی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا زیاتر بکات. هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2021 – 2023ـدا چه‌ندان ده‌ستپێشخه‌ریی له‌پێناو كه‌شوهه‌وادا پێشكه‌ش كردووه و لە هەرێمی کوردستاندا لە ماوەی تەمەنی کابینەی نۆیەمدا، رێژەی سەوزایی لە 15%ـەوە بۆ نزیکەی 20% بەرز بووەتەوە، له پلاندایه تاوەکو ساڵی 2030 بتوانن 100 ملیۆن داربەڕوو لە سنووری پارێزگای هەولێر بچێندرێت، لە قۆناغی ئێسته‌دا زیاتر لە 300 هەزار داربەڕوو چێندراون و پڕۆژەی هاوشێوەیش لەسەر ئاستی کوردستان جێبەجێ دەکرێت و بەردەوامە. هه‌روه‌ها چه‌ندان به‌نداو و پۆند له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان دروستكراوه و پڕۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامی هه‌یه.