بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس پێشنیازێكی نوێ بۆ ئاگربه‌ست راده‌گه‌یه‌نێت

K24 - هەولێر:
به‌رپرسێكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی ئاماژه به‌وه ده‌كات پێشنیازێكی نوێیان هه‌یه بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه. ده‌شڵێت، پێشنیازه‌كه بۆ ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌یه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 15ـی ئاداری 2024) به‌رپرسێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت به میدیاكانی راگه‌یاندووه، بزووتنه‌وه‌كه‌یان پێشنیازێكی نوێی پێشكه‌ش كردووه بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حه‌ماس روونیشكردووه‌ته‌وه، ئاگربه‌سته‌كه بۆ ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته ده‌بێت هاوكات له‌گه‌ڵ ئازادکردنی 42 بارمتەی ئیسرائیلی کە ژن و منداڵ و بەساڵاچوو و نەخۆش لەخۆدەگرێت لە بەرامبەر ئازادکردنی دەستگیرکراوانی فەڵەستینی.
باسی له‌وه‌ش كردووه، ئه‌مه قۆناغی یه‌كه‌مه و قۆناغی دووه‌میش بریتییه له کشانەوەی تەواوەتی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە و ئازادکردنی هەموو بارمتەکانی ئیسرائیل لە بەرامبەر ژمارەیەکی زیندانیانی فەڵەستینی كه هه‌ردوولا به ناوبژیوانی ده‌ره‌كی له‌سه‌ری رێكبكه‌ون.
رۆژی (7ـی ئۆکتۆبەری 2023)، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و بۆ چەند رۆژێکیش بە مووشەک ناوچەکانی ئیسرائیلی بۆردومانکرد کە بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران و زیاتر لە 240 کەسیش بە بارمتە دەستگیرکرد کە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازادکراون.