چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: بە گەڕانەوەی سەدرییەکان بۆ نێو پڕۆسەی سیاسی هاوسەنگی هێز دەگەڕێتەوە

K24 – هەولێر:
سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرایکرد، به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌درییه‌كان بۆ نێو پڕۆسەی سیاسی لە عێراق هاوسه‌نگی هێز ده‌گه‌ڕێته‌وه، هاوکات ئەگەر نیازی گەڕانەوەیان هەبێت ئەو پێشوازی لە گەڕانەوەیان دەکات.
عائید هیلالی، سەرکردەی له‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ره‌وتی سه‌در ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كه‌ی رژده و ده‌رگای گفتوگۆ و په‌یوه‌ندی سیاسی داخستووه و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌رابردوو هه‌بوون بێ ئه‌نجام بووه و هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنیش له‌نێوان ره‌وتی سه‌در و چوارچێوەکەدا رووینه‌داوه.
به‌گوته‌ی هیلالی، ئه‌وان پێشوازی له گه‌ڕانه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در بۆ ناو پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، به‌ڵام تا ئێستا سه‌در ده‌رگای به‌ڕووی دیالۆگی چوارچێوه و هێزه‌كانی دیكه‌شدا داخستووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌درییه‌كان بۆ ناو پرۆسه‌ی سیاسی پێشبینیكراوه و ره‌نگه له‌ماوه‌یه‌كی نزیك له دیاریكردنی كاتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق رووبدات، به‌گه‌ڕانه‌وه‌شیان هاوسه‌نگی هێز ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونکە قورسایی جه‌ماوه‌ری هه‌یه و پایه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی پرۆسه‌ی سیاسین له‌وڵاتدا.
رۆژی 29ـی ئابی 2022 رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند، "دەستبەرداربوونی خۆم لەکاری سیاسی رادەگەیەنم". ئاماژەی بەوەشدا، سەرەڕای دەستبەرداربوونی لە کاری سیاسی، نەجەف هەردەم وەك مەرجەعی گەورە دەمێنێتەوە.
لە 13ـی تشرینی دووەمی 2023، موقتەدا سەدر لە پەیامێکدا، داوای لە لایەنگرانی کرد بایکۆتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بکەن و ئاماژەی بەوەکرد، "بەشدارینەکردنتان لە شەرعییەتی هەڵبژاردنەکە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات کەمدەکاتەوە".