چەندین ساڵە رێگری لە پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق دەکرێت

K24 - هەولێر
زیاتر لە 10 ساڵە ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه نێردراوەتە ئه‌نجوومه‌نی نوێنەرانی عێراق؛ بەڵام لـەوێ لە نێوان حه‌قیقه‌تێكی ره‌وا و سیاسه‌تێكی تاڵ‌دا ماوه‌ته‌وه.
دوای تێپه‌ڕبوونی 10 ساڵ به‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و ناردنی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، تا ئێستا ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه له په‌رله‌مان له نێوان حه‌قیقه‌ت و سیاسه‌تدا ماوه‌ته‌وه و چه‌ندین جار خراوه‌ته كارنامه‌ی دانیشتنه‌كان، به‌ڵام تا ئێستا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میشی بۆ نه‌كراوه.
له کانوونی دووەمی 2013، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە پشتبەستن بە ماددەکانی 61 و 80 لە دەستوور و دوای وەرگرتنی سنووری کارگێڕیی پارێزگاکە و ناردنی پڕۆژهیاساکەی بۆ پەرلەمان؛ پرۆژەیاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجەی بە نووسراوێکی فەرمی ئاڕاستەی سەرۆکوەزیرانی ئه‌وكاتی عێراق کرد.
له 5ی شوباتی ساڵی 2015 په‌رله‌مانی كوردستان بۆ یه‌كه‌م جار به زۆرینه‌ی ده‌نگ پڕۆژه‌یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی په‌سه‌ندكرد.
له ئه‌یلوولی هه‌مان ساڵدا ئەمیندارێتیی ئەنجوومەنی وەزیران لە نووسراوێکدا داوای کرد، بە پشتبەستن بە بڕیاری نوێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، رەشنووسی هێنانەکایەی پارێزگای هەڵەبجە بۆ حکومەت بگەڕێنرێتەوە.
جارێکی دیکە لە 13 ئاداری 2023 حکومەتی عێراق پڕۆژەیاسای هێنانەکایەی پارێزگای هەڵەبجەی پەسەندکرد و بڕیاریدا پڕۆژەیاساکە رەوانەی پەرلەمان بکاتەوە.
ئه‌گه‌ر چی تا ئێستا چه‌ندین جار ئه‌و پڕۆژه یاساه خراوه‌ته كارنامه‌ی دانیشته‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، به‌ڵام بەهۆی ململانێی نێوان شیعە و سوونەکان، تا ئێستا له پەرلەمانی پڕۆژەیاساکەی تاوتوێ نەکردووە و له‌به‌رامبه‌ر به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه، شیعە و سوننه‌كان داوای بە پارێزگاکردنی چەندین شارۆچکی سنووری پارێزگاكانیان ده‌كه‌ن.
لە دوا دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە پڕۆژەیاسای هێنانەکایەی پارێزگای هەڵەبجە، شیعەکان داوای بە پارێزگاکردنی شارۆچکەی فاو و سوونەکانیش داوای بە پارێزگاکردنی شارۆچکەی تەلەعفەریان کرد، بەوهۆیەوە دانیشتنەکە هەڵگیرا و تا ئێستا پەرلەمان پڕۆژەیاساکەی نەخستووتەوە كارنامه‌ی دانیشتنه‌كانی.
پڕۆژەیاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە لە چوار مادە پێکهاتووە؛ ماددەی یەکەم تایبەتە بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە وەك نۆزدەیەمین پارێزگاى عێراق، ناوەندى پارێزگاکە شارى هەڵەبجە دەبێت و بە گوێرەی ماددەى دووەمیش ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان سنوورى یەکە ئیدارییەکانى پارێزگاکە دیاری دەکات، به‌مه‌ش په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵەبجه له په‌رله‌مانی عێراق له نێوان حه‌قیقه‌تێكی ره‌وا و سیاسه‌تێكی تاڵ‌دا ماوه‌ته‌وه.