رۆمانۆوسكی له 36ـەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە: پێویستە رێگری لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە جیهاندا بکەین

K24 – هەولێر:
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له 36ـەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویستە پێکەوە پارێزگاری لە مافەکانی مرۆڤ بکەین و رێگری لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە جیهاندا بکەین.
ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) نووسیوویه‌تی: "پشتیوانیی قوربانییان و خێزانه‌كانی كۆمه‌ڵكوژیی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ین".
رۆمانۆسكی له په‌یامه‌كه‌یدا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "بە هاوبەشی لەگەڵ كورد و عێراقییه‌كان، ئه‌مڕۆ یادی کۆمەڵکوژییە قێزەونەکەی هەڵەبجە دەکەینەوە".
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه "ئێمە پشتیوانیی قوربانییانی کۆمەڵکوژییەکەی هەڵەبجە دەکەین و پابەندین بە بەرپرسیارێتی و هەوڵەکان بۆ چاکبوونەوەی برینداران".
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق گوتیشی: "پێویستە پێکەوە پارێزگاری لە مافەکانی مرۆڤ بکەین و رێگری لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە جیهاندا بکەین".
ئەمڕۆ شەممە، 36 ساڵ بە سەر کیمیابارانی شاری هەڵەبجە تێدەپەڕێت. دوای 13 ساڵ لە بە جینۆسایدناساندنی تاوانی کیمیابارانەکە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، بەڵام تاوەکوو ئێستا حکوومەتی عێراق وەک میراتگری رژێمی پێشوو ئامادە نەبووە قەرەبووی قوربانیان بکاتەوە.
فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق رۆژی 16ـی ئاداری 1988، ناوەندیی شاری ھەڵەبجە و دەوروبەری شارەکەیان بە گازی کیمیایی بۆمباران کرد و بەھۆیەوە زیاتر لە پێنج ھەزار ھاووڵاتیی سڤیل شەھید و زیاتر لە دە هەزار ھاووڵاتیی دیکەیش بریندار بوون، کە تاوەکوو ئێستاش بەشێکیان بەدەست ئازارەکانییانەوە گرفتارن.
في هذا اليوم، نتذكر مجزرة حلبجة البشعة. وبالشراكة مع العراقيين والأكراد، فإننا ندعم الضحايا وأسرهم ونلتزم بجهود المساءلة والتعافي. معًا، يجب علينا حماية حقوق الإنسان ومنع استخدام الأسلحة الكيميائية في جميع أنحاء العالم.
— Ambassador Alina L. Romanowski (@USAmbIraq) March 16, 2024