له‌كاتی به‌ربانگكردنه‌وه له‌ مزگه‌وتێكی شاری به‌غدا‌ كه‌سێك ته‌قه‌ له‌ ئاماده‌بووان ده‌كات

K24 – هەولێر:

له‌كاتی ئاماده‌كاری بۆ به‌ربانگكردنه‌وه‌ له‌ مزگه‌وتێكی شاری به‌غدا، كه‌سێك ته‌قه‌ له‌ ئاماده‌بووان ده‌كات، به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك بریندار ده‌بێت.

میقداد میری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌ میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، له‌كاتی ئاماده‌كاری بۆ به‌ربانگكردنه‌وه‌ له‌ مزگه‌وتی (ئه‌بو حه‌نیفه‌)ـی شاری به‌غدا، هاووڵاتییه‌كی پاكستانی ته‌قه‌ له‌ ئاماده‌بووان ده‌كات، به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك له‌ ریزی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بریندار ده‌بێت.

ئه‌و گوته‌بێژه‌ راشیگه‌یاند، دوای رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كه‌وتنه‌ دوای ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ و دوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌، ده‌ستگیر كرا راده‌ستی بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌عزه‌مییه‌ له‌ شاری به‌غدا كرا.