سه‌در: كشانه‌وه‌مان له په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه بوو نه‌بینه پشتیوانی گه‌نده‌ڵكاران و خراپه‌كاران

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در ئاماژه به‌وه ده‌كات، بنكه جه‌ماوه‌رییه "پیرۆزه‌كه‌یان" كه گوێڕایه‌ڵ و پابه‌ندی هه‌ڵمه‌تی "زه‌هرا – دروودی خوای له‌سه‌ر بێت"، بوون و به‌رگریان له قورئان كرد و پشتیوانی چاكسازی بوون، سه‌لماندییان باشترین بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریین و نموونهترینن. ده‌شڵێت، كشانه‌وه‌یان له په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه بوو پشتیوانی له گه‌نده‌ڵكاران و خراپه‌كاران نه‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 16ـی ئاداری 2024) موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در له راگه‌یه‌ندراوێكدا ستایشی بنكه جهماوهرییهكهیانی كرد كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، گوێڕایه‌ڵ و پابه‌ندی "فاتیمه‌ی زه‌هرا – دروودی خوای له‌سه‌ر بێت"، بوون و ئه‌وانه‌شی به‌رگریان له قورئان كرد و پشتیوانی چاكسازی بوون و دژی بێدینی و هاوڕه‌گه‌زخوازی وه‌ستانه‌وه.
سه‌در له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه، بنكه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌یان باشترین و نموونه‌ییه، به‌تایبه‌تی كه ته‌واو گوێڕایه‌ڵی فه‌رمان و راسپارده‌كانی بوونه.
سه‌رۆكی ره‌وتی باسی له‌وه‌ش كردووه كه نابێت بنكه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌یان پشتگوێ بخرێت، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت زیاتر خزمه‌ت بكرێت نه‌خاسمه له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتووری و زانستییەوە و پەیوەندییان لەگەڵدا به‌رده‌وام بێت. هه‌روه‌ها جومگه‌كانی ره‌وته‌كه‌ی ئاراسته كردووه به خزمه‌تكردنی بنكه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌یان. ده‌شڵێت هه‌ر كه‌س بنكه‌ی جه‌ماوه‌رییان پشتگوێ بخات و گرنگییان پێ نه‌دا سزای ده‌ده‌ن.
سه‌در گوتووشیه‌تی، بنكه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌یان جێی رێزه و دوای كشانه‌وه‌ی ره‌وته‌كه‌یان له په‌رله‌مان ئارامی گرت و سه‌لماندی دڵسۆزی رهوتهكهیانن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دوژمن گره‌وی له‌سه‌ر په‌رته‌وازه‌ییان ده‌كرد. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، كشانه‌وه‌یان له په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه بووه پشتگیری له گه‌نده‌ڵكاران و خراپه‌كاران نه‌كه‌ن.
رۆژی 29ـی ئابی 2022 رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند، "دەستبەرداربوونی خۆم لەکاری سیاسی رادەگەیەنم". ئاماژەی بەوەشدا، سەرەڕای دەستبەرداربوونی لە کاری سیاسی، نەجەف هەردەم وەك مەرجەعی گەورە دەمێنێتەوە.
لە 13ـی تشرینی دووەمی 2023، موقتەدا سەدر لە پەیامێکدا، داوای لە لایەنگرانی کرد بایکۆتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بکەن و ئاماژەی بەوە کرد، "بەشدارینەکردنتان لە شەرعییەتی هەڵبژاردنەکە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات کەم دەکاتەوە".
