دادگای فیدراڵی سکاڵای تایبەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی رەت کردەوە
K24 - هەولێر
دادگای فیدراڵی سکاڵای تایبەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی رەتکردەوە و رایگەیاند، سکاڵاکە لە "تایبەتمەندیی" ئەواندا نییە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 17-03-2024، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، بۆ یەکلاییکردنەوەی چەند سکاڵایەک لەنێویشیاندا سکاڵای تایبەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان کۆبووەوە و رایگەیاند، "سکاڵاکە رەتکرایەوە لەبەر ئەوەی لە تایبهتمهندیی ئێمەدا نییە".
سکاڵاکە رۆژی 05-10-2023 لە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق تۆمارکرابوو، بەڵام دادگاکە چەند جارێک بڕیاردانی لەبارەی سکاڵاکە دواخست.
بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی، حکومەتی هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و 114 هەزار و 194 مووچەخۆری هەیە و کۆی مووچەی مانگانەیان دەبێتە نزیکەی 913 ملیار دینار.